دهۆك.. ده‌سته‌ی ده‌سپاكی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه
K24 - دهۆك:
دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و راسپاردنی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه له پارێزگای دهۆك ده‌ستی به كاره‌كانی خۆیی كردووه و له‌م پێناوه‌شدا تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كردووه.
دواى بڕیاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له دهۆك، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه و تا ئێستا چه‌ندین كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌و پارێزگایه‌دا كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، رایگه‌یاند، رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی گیراوه‌ته‌به‌ر.
پارێزه‌رێكیش له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌بێ پاڵپشتی داواكاری گشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
هاووڵاتییانیش پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و داواكارن ئه‌مجاره‌یان به جددی به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه.