حه‌شدی شه‌عبیی گوندێكی له باشووری كه‌ركووك رزگاركرد
گوندی ته‌ل ئه‌حمه‌د ده‌كه‌وێته نێوان شارۆچكه‌ی تازه و گوندی به‌شیر
K24 – هه‌ولێر:
حه‌شدی شه‌عبیی ئەمڕۆ گوندی تەل ئەحمەدیان لە باشووری کەرکووك لە دەستی رێکخراوی داعش رزگارکرد.
گوندی تەل ئەحمەد، دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی تازە و گوندی بەشیر لە باشووری رۆژئاوای کەرکووك، به رزگاركردنی ئه‌و گونده‌ش حه‌شدی شه‌عبیی هه‌نگاوێكی دیكه له گوندی به‌شیر نزیكده‌بێته‌وه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبیی ده‌ڵێت: "داعش به‌رگرییه‌كی ساده و لاوازی كرد".
له ناوه‌ڕاستی 2014 رێكخراوی داعش رووبه‌رێكی فراوانی له باكوور و رۆژئاوای عێراق كۆنتڕۆڵكرد، له نێویشیاندا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له باشووری كه‌ركووك.
له دوای هێرشی داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 ، به فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی حه‌شدی شه‌عبیی له عێراق دروستبوو.
ئا: بڵێسه