شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا
بڕیاره نێچیرڤانی بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كۆبێته‌وه
K24 - به‌غدا:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا، به گوێره‌ی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا بڕیاره شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق كۆبێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له میانه‌ی سه‌ردانیكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی و شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جۆن كيرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش كۆبێته‌وه كه ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
بۆ تاوتوێكردنی پشكی كورد و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا كردووه.
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان جگه له سه‌رۆكی حكوومه‌ت له هه‌ریه‌كه له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهاتووه.