جۆن كێری: پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
K24 - به‌غدا:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا، پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له جریوه‌یه‌كیشدا له ئه‌كاونتی تایبه‌ت خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكرده‌ووه‌ته، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات.
وێرای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به نیازه به بڕی 150 ملیۆن دۆلار، هاوكاری ئاواره‌كانی عێراق بكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمە هەروەها لەسەر رووبەڕوو بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە گەورەكان و بە تایبەت داعش قسەمان كرد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌ڕی دژی داعش ئاسان نییه و كاتی زۆری ده‌وێت.
له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، كێری رایگه‌یاند، میحوه‌ری مه‌خموور، ده‌ستپێكی ئه‌و ئۆپراسیۆنه ده‌بێت.