جۆن كێری: ھەزار و 200 بنكەی نەوتی داعشمان خاپوور كردووە
ڕێكخراوەكە مووچەی چەكدارانی پێنادرێت
K24 - ههولێر:
جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند لەوەتەی ھاوپەیمانی دژ بە داعش پێكھێنراوە، دەیان ھەزار چەكداری ڕێكخراوی داعشیان كوشتووە و ژمارەیەكی زۆری بەرپرسی باڵای ڕێكخراوەكەیان لەناوبردووە.
ھەروەھا وایان لە ڕێكخراوەكە كردووە ڕووبەرێكی فراوان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لەدەست بدات و تەنانەت ناتوانێت موچەی ئەندامەكانی بەتەواوی بدات. گوتیشی ھاوڕام لەگەڵ حەیدەر عەبادی لە ڕزگاركردنی شاری موسڵ بەزووترین كات و چۆنیەتی ڕزگاركردنی شارەكە.
سەرەڕای ناجێگیری سیاسی لە عێراقدا، بەڵام لە ڕووی سەبازییەوە لە باكور و ناوەڕاستی وڵاتەكە سشكستی گەورە بە داعش دەھێنرێت.
ئەمریكا دەڵێت، ھاوپەیمانەكانیان لەگەڵ سوپای عێراق و پێشمەرگە تەنگیان بە ڕێكخراوی داعش ھەڵچنیوە و زیانی مادی و گیانیان لێداون. ئەمەش وای كردووە ڕێكخراوەكە 40 لەسەدی ڕووبەری ژێردەستیان لەدەست بدەن و ھیوایان نەمێنێت لەبەرگریكردن.
لەوەتەی ھاوپەیمانی دژ بە داعش لە 20ی ئەیولی 2014دا پێكھێنراوە، داعش 10یان ھەزار چەكداری لێكوژراوە. لە ھێرشەئاسمانییەكانماندا زیاتر لە 100 بەرپرسی داعش لەناوبراون. ئێمە ھەزار و 200 بنكەی نەوتی داعشمان لەناوبردووە و بەڕێژەی 30 لە سەد زیانی دارایییمان لە ڕێكخراوەكە داوە. 6 كۆگای پارەمان لە موسڵ سوتاندووە. وامان كردووە ڕێكخراوەكە نیوەی موچەی چەكدارانی بدات و چەكداران ئێستا ھیوایان لەدەستداوە.
زیاتری ھێزە عێراقییەكان بكەن لە گرتنەوەی شاری موسڵ كە لە حوزەیرانی 2014ەوە لە ژێر دەستی داعشدایە.
لەماوەی چەند ھەفتەی داھاتوودا ھاوپەیمانان لەگەڵ عێراق فشاری زیاتر دەخەنە سەر داعش و بەردەوام دەبن لەلەنابردنی سەرانی ڕێكخراوەكە. من و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری عێراق ھاوڕاین لەسەر ڕزگاركردنی موسڵ بەزووترین كات. دڵیشمخۆشبوو كە عەبادی پلانی ھەیە لە بەشداریكردنی ھێزە ناوەخۆییەكان لە ڕزگاركردنی شارەكە و بەشداریكردنیان لە ھێمنكردنەوە و بەرقەراركردنی ئارامی لە شارەكە.
وڵاتانی ھاوپەیمانی دژ بەداعش جگە لە پاڵپشتی سەربازی و لۆجیستی، بڕیاریان داوە ھاوكاری زیاتری پەنابەرانی عێراق بكەن. لەسەرەتای شەڕی داعشەوە ئەمریكا بەتەنیا 623 ملیۆن دۆلاری بەعێراق بەخشیوە، ئەمڕۆ سەرلەنوێ 155 ملیۆن دۆلاری تری بۆ وڵاتەكە تەرخانكرد.