فازڵ میرانی: پەرلەمان بە كەسێك كارا ناكرێتەوە
له باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان سوپاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرفتی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌یه له كێشه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه ناگات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان بیست و چوار فازل میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له بارەی سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دانیشتنی لەگەڵ جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە كوردستان 24ی راگەیاند، كێشەی ئەمه‌ریكا ئه‌وه‌یه لە گەلانی ناوچەكە ناگات، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی ئەمەریكا دەكەین كە ھاوكاری گەلانی عێراقی كرد لە شەڕی دژی داعش.
فازل میرانی لەبارەی دوا ھەنگاوەكانی پەرلەمانی كوردستانیش گوتی: "پەرلەمان بە كەسێك كارا ناكرێتەوە، بەڵكو كارێكە پێویستی بە ھەماھەنگی و ھاوكاریی ھەموو لایەك ھەیە و دەبێ لە پێناو یەكتری تەواوكردن بێت، نەك یەكتری شكاندن".