مۆسكۆ: ئۆباما داوای هاوكاری له پوتین كردووه
داوایه‌كی تایبه‌ت و كه‌سی بووه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سووریا بێسه‌روشوێن ده‌بێت، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، داوای هاوكاری له ڤلادیمێر پوتین، هاوتا رووسه‌كه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه بدۆزنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سووریاوه بردووه‌ته مۆسكۆ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه باراك ئۆباما، داوای هاوكاری له ڤلادیمێر پوتین كردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكراشیكرد، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كه ئه‌مه‌ریكییه گه‌یشتووه‌ته‌وه مۆسكۆ و له‌وێ راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه، له ئێستاشدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و له رووسیا نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چووه‌ته ئه‌و سووریا، ده‌ستگیركراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند پێشێلكارییه‌كی دیكه‌ی یاسایی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز