25 گوند له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای دهۆك چۆڵكراون
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه ئه‌و گوندانه چۆڵكراون
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) ده‌یان گوند له سنووری باكووری عێراق(هه‌رێمی كوردستان) یان به ته‌واوه‌تی یان به‌شێكیان چۆڵكراون.
ئاژانسیی ئه‌سیوشێتیدپرێس رایگه‌یاند به گوێره‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم له 75 گوندی ناوچه‌ی به‌رواری سه‌ر به پارێزگای دهۆك، 25 گوند چۆڵكراون جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه ناوه ناوه ده‌گه‌ڕێـنه‌وه گونده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له موڵك و ماڵیان دڵنیابن یاخود له كێڵگه‌كانیاندا كاربكه‌ن.
له دوایین گه‌شتیاندا بۆ چیاكانی باكووری عێراق(هه‌رێمی كوردستان) كه به په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و بێ زیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان داده‌نرێت، رۆژنامه‌نووسانی ئه‌سیوشێتیدپرێس سه‌ردانی گوندی (مه‌رگه) كرد كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له سنووری توركیا (باكووری كوردستان)وه دووره.
ئه‌و گونده بچووكه و له‌وانه‌یه ده‌یان خانوو بێت كه به به‌ڕوو، سێ‌و و دره‌ختی باوی ده‌وره‌دراون، كه‌وتووه‌ته دۆڵێكی سه‌وز له نێوان چیا سه‌ر سپییه‌كه‌ی زاگرۆس كه به‌فر له‌سه‌ریدا گه‌یشتووه‌ته لوتكه، جگه له چوار پیاوی پیری به‌ساڵاچوو هیچ دانیشتوانێكی دیكه‌ی لێ نییه، ئه‌وانه‌ش ناوه ناوه دێن بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری باخچه‌كانیان بكه‌ن.
عه‌لی فه‌وزی یه‌كێك له جوتیاره‌كانی ناوچه‌كه گوتی: "بۆردومانی فڕۆكه‌كان هه‌یه، فڕۆكه‌كان به‌رده‌وام بۆردومانی چیا ده‌كه‌ن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "بارودۆخه‌كه ناخۆشه".
عه‌لی فه‌وزی گوتیشی: "ئێمه ئێستا له دهۆك ده‌ژین ناچارین بێینه ئێره، موڵكه‌كانمان ده‌چێنین، دڵمان نایه‌ت به‌ریانبده‌ین"، روونیشیكرده‌وه: "ئێمه هه‌ردێین به‌ڵكو بارودۆخه‌كه خۆشتر ده‌بێت و خێزانه‌كانمان بێنین، به‌ڵام هه‌رچی رۆژی دواتر دێت خراپتره".
له‌باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه عه‌لی فه‌وزی گوتی: "ئه‌وانیش له‌ناوچه‌كه هه‌ن، ئه‌وان هه‌ن بۆیه فڕۆكه‌كان دێن، به‌ڵام كه‌س نازانێت له كوێنه، واته له چیا بوونیان هه‌یه، له‌هه‌ر جێیه‌ك هه‌ن".
عه‌لی فه‌وزی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "بۆ ئێمه زه‌حمه‌ته به‌ڵام چی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ین" به‌روبوومه‌كان "پووچ ده‌بن".
سه‌ربه‌ست حوسێن ئه‌نجوومه‌نی گوند گوتی: "كاریگه‌ری زۆربووه، ئێره ناوچه‌یه‌كی كشتووكاڵییه به ناوبانگه به سێ‌و".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: "شتێكی به‌رچاوه په‌كه‌كه حه‌واینه‌وه و له باكووری كوردستان هاتوونه، له هه‌موو چیای كوردستان له شاری كوردستان هه‌نه"، روونیشیكرده‌وه: "له باكووری كوردستان ناخۆش بێت لێره‌ش زیانی پێده‌گات له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه".
به گوێره‌ی قسه‌ی عه‌زیز محه‌ممه‌د سه‌رۆكی به‌شی كشتوكاڵ له ناوچه‌كه: "ساڵی پار به‌رهه‌می ته‌واوی سێ‌و له ده‌ست چووه".
سه‌رچاوه: AP ، و: م.ح