خێزانێك 113 ساڵه عارەبانەی ئۆكسكارد دروست دهكهن
30 ساڵە لەم كارگەیە كاردەكات
K24 - ھەولێر:
خێزانێك لە كۆستەریكا ماوەی 113 ساڵە دەستیان داوەتە دروستكردنی عارەبانەی ئۆكسكارد كە بە یەكێك لە پیشەسازییە ناسراو كۆنەكانی كۆستەریكا دادەنرێت، ئێستا نەوەی چوارەمی ئەم خێزانە پیشەكەیان گۆڕیووە و عەرەبانەی ئۆكسكارد بۆ دیكۆڕ و جوانكاری دروست دەكەن و داھاتێكی زۆریشیان دەست دەكەوێت.
پیشەی دروست كردنی عەبانەی دوو تایەی مانگاكان، ئێستا بۆتە كاروپیشە و سەرچاوەی داھات بۆ بنەماڵەیەكی كۆستەریكی، جاران خەڵكی كۆستەریكا بۆ ھاتوچۆكردن و رایكردنی كارەكانیان پێشتیان بەم عەبانەیە بەستبوو، بەڵام دوای نزیكەی 122 ساڵ بۆتە سەرچاوەی داھات.
رۆناڵدۆ ئەلڤارادۆ، نەوەی چوارەمی بنەماڵەكەیەتی و ماوەی 30 ساڵە لەم كارگەیە كاردەكات، ئەو دەڵێ: "ئەم بیرۆكەیە لە باوك و باپیرانمان بۆ ماوەتەوە، پێم وابێیت كۆستەریكا ئێستا دەیانەوێت كاری جوان ببین، بۆیە دەبێت كارێكی جیاواز بكەیت، ئێمە لەو ناوچەیە لەكارەكانمان زۆر جیاوازین، لێرەوە بیرۆكەی رەنگكردن و دروست كردنی گوڵمان بۆھات، من ئێستا زۆر شانازی بەو كارەوە دەكەم، كە مێژووی وڵاتەكەم زیندوو دەكەمەوە".
ئەم كارگەیە یەكێكە لەبەناوبانگترین كارگەكانی دروستكردنی عەرەبانە لە كۆستەریكا، چەند تایەیەكی عەرەبانە دەبینین كە مێژووی دروست كردنیان بۆ چەندین ساڵ بەر لەئێستا دەگەڕێتەوە، كۆنتریشیان لە ساڵی 1895 دروست كراوە، لێرەدا دارتاشەكان رۆژانە چەندین عەرەبانەی سەرنجراكێش دروست دەكەن و دوای تەوابوونیش قۆناغی جوانی كاری دەست پێدەكات و رەوانە بازاڕەكانی دەكەن و نرخەكانیش لە 8 دۆلارە دەست پێدەكات، وەك خۆیان دەڵێن سەرنجی ھاووڵاتیان و گەشتیارانی بیانی بەلای خۆیدا راكێشاوە.
كارلۆس چاڤێری، خاوەن پیشە لە كارگەی دروستكردنی عارەبانە لە بارەی كارەكەیان گوتی: "لەم بەشەی كۆستەریكا ھەموومان لە كارەكەی خۆمان شارەزاین و بەھرەمان ھەیە، بەوردیش كارەكان ئەنجامدەدەین، لەم سەردەمە باوی ئەوە نەماوە تۆ بە عەرەبانە ھاتووچۆ بكەین، بەڵام پیشەكەمان فەرامۆش نەكردووە ، بۆیە بیرمان لەوە كردەوە بەشێوەیەكی دیكە كارەكانمان بەردەوەمی پێبدەین، بە دروستكردنی دیكۆڕاتی ناو ماڵ و كەلوپەلی جوانكاری".
لە ساڵی 2005 مانگا و عارەبانەی كۆستەریكیەكان، لەلایەن رێكخراوی یونسكۆ وەك كولتوورێكی مێژووی و مرۆیی ناسێنران، بەڵام ھاوڵاتیانی رەسەنی ئەو وڵاتە، بە دامەزراندی كارگەی تایبەت بە دروستكردنی ئەم جۆرە عەرەبانە، ھەم كولتوورو مێژوویان جوان كرد، ھەمیش كردیان بەسەرچاوەی داھاتی رۆژانەیان.