به ژماره و رێژه.. هه‌رێمى كوردستان زۆرترين ئاواره‌ى عێراقى له‌خۆگرتووه
ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى له عێراقدا ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان به‌هۆى شه‌ڕو نائارامييه‌كانه‌وه به‌جێبهێڵن، گه‌يشتووه‌ته نزيكه‌ى سێ مليۆن و نيو هاووڵاتى
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييانه‌ى له عێراقدا ناچار بوونه ماڵ و حاڵى خۆيان به‌هۆى شه‌ڕو نائارامييه‌كانه‌وه به‌جێبهێڵن، گه‌يشتووه‌ته نزيكه‌ى سێ مليۆن و نيو هاووڵاتى و هه‌رێمى كوردستان زۆرترينيانى په‌ناداوه.
رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تاى 2014ه‌وه تا 2ى ئازار/ مارسى رابردوو، ژماره‌ى ئاواره‌كانى عێراق گه‌يشتووه‌ته 3 مليۆن و 344 هه‌زار كه‌س. كه له كۆى 557 هه‌زار خێزانى ئاواره خۆيان ده‌بيننه‌وه و به‌سه‌ر 3 هه‌زار و 752 شوێندا دابه‌شبوون.
به گوێره‌ى ئاماره‌كان، منداڵان له سه‌دا 50ى ئاواره‌كان پێكده‌هێنن به تايبه‌تى ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نيان له خوار 12 ساڵه‌وه‌يه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ى ئاواره‌كان له مانگى نيسانى 2014دا نيو مليۆن كه‌س بووه، به‌ڵام له هه‌مان مانگى ساڵى دواتردا ژماره‌كه گه‌يشتووه‌ته دوو مليۆن كه‌س. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى باڵى به‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى سوننه‌نشينى ناوه‌ڕستى عێراقدا كێشا.
رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى شوێنى جوگرافى ئاواره‌كانه‌وه، روونيكردووه‌ته‌وه، سێ له چوارى ئاواره‌كان، له پارێزگاكانى ئه‌نبار و نه‌ينه‌واوه ده‌ربه‌ده‌ر بوون و به گوێره‌ى ژماره‌كان له سه‌دا 43 يان خه‌ڵكى ئه‌نبار و له‌سه‌دا 34يان خه‌ڵكى نه‌ينه‌وان و له سه‌دا 12 له پارێزگاى سه‌لاحه‌دين و له سه‌دا 4يشيان له سنوورى پارێزگاى دهۆكه‌وه ئاواره بوونه.
هه‌ر له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ناوه‌ڕاست و باكوورى عيراق له سه‌دا 69ى ئاواره‌كانيان له خۆگرتووه و هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى له سه‌دا 27ى ئاواره‌ى له خۆگرتووه، به‌ڵام باشوورى عێراق ته‌نيا له سه‌دا 3ى ئاواره‌ى له خۆگرتووه.
به گشتى حه‌وت پارێزگاى عێراق له سه‌دا 83ى ئاواره‌كانيان له خۆگرتووه و به‌غدا به رێژه‌ى له سه‌دا 18 و ئه‌نبار له سه‌دا 17 و دهۆكيش له سه‌دا 12ى ئاواره‌كانى په‌ناداوه.
گه‌وره‌ترين شه‌پۆلى ئاواره له نيسان/ ئه‌پريلى 2015دا تۆمار كراوه و له‌و مانگه‌دا 800 هه‌زار كه‌س ئاواره بوونه.
له مانگى ئابى 2014دا له سه‌روبه‌ندى داگيركردنى شنگال له لايه‌ن داعشه‌وه، شه‌پۆلێكى ديكه‌ى ئاواره بوون تۆمار كرا، كه به زياتر له 200 هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كراز
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: له سه‌دا 72ى ئاواره‌كان به گوێره‌ى رێوشوێنى تايبه‌ت ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و يان له خانووى كرێدان ياخود له لاى كه‌سوكاريان ده‌مێننه‌وه و له سه‌دا 16يان له شوێنى نه‌گونجاو ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها له سه‌دا 10يان له خێوه‌تگه‌كاندا و له سه‌دا 2شيان له شوێنى نه‌زانراو ژيان ده‌گوزه‌رێنن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره‌يه‌شدا، رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرايكردووه، كه 557 هه‌زار ئاواره‌بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان. به تايبه‌تى به‌شێك له‌و ئاوارانه‌ى له دياله و سه‌لاحه‌دين و نه‌ينه‌وا ناوچه‌كانيان رزگار كراوه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه كۆميسيارێتى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئاواره‌كان، رايگه‌ياندووه، ئه‌مساڵ پێويستيان به 450 مليۆن دۆلار هه‌يه بۆ دابينكردنى پێداويستى ژيانى ئاواره‌كان، به‌ڵام تا ئێستا له سه‌دا شه‌شى ئه‌و پاره‌يه وه‌ك به‌خشين دراوه به كۆميسيارێتييه‌كه.
له كۆتايى 2014دا، 84 نوێنه‌ر له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاواره‌كانيان به گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى بودجه‌ى ئاواره‌كان تۆمه‌تبار كرد.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ليژنه‌ى ئاواره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياندووه، نيوه‌ى ئه‌و بودجه‌يه‌ى بۆ ئاواره‌كان ته‌رخانكراوه به هه‌ده‌ر دراوه.
سه‌رچاوه: جه‌زيره
و: ئ.هـ