ئه‌م چوار ژنه ئێرانييه له كۆشكى سپيين
هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا و ئێران به نه‌يارى يه‌كدى ناسراوون و به ئاشكرا دژايهتى سياسه‌تى يه‌كدى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رچه‌نده ئه‌مريكا و ئێران به نه‌يارى يه‌كدى ناسراوون و به ئاشكرا دژايهتى سياسه‌تى يه‌كدى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ئه‌مريكايى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى له كۆشكى سپييدا پۆستى ديار و گرنگيان پێسپێردراوه.
چوار له‌و هاووڵاتيانه‌ى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانيان، له كۆشكى سپيدان و گرنگترينيان فريال كواشيرييه، كه هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌ى باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مريكاى به‌ڕێوه‌بردووه و ئێستا نووسه‌رى تايبه‌تى ئۆبامايه.
هه‌روه‌ها به يه‌كه‌م كه‌سى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى هه‌ژمار ده‌كرێت، كه پۆستى راوێژكارى ياريده‌ده‌رى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا پێدراوه.
هه‌روه‌ها سه‌حه‌ر نورى زاده، كه ژنێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانييه پۆستى راوێژكارى تايبه‌تى ئۆباماى له كاروبارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا پێدراوه. سه‌حه‌ر نورى زاده تايبه‌تمه‌نده به كاروبارى چاوپێكهوتنهكانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تييه گشتيى و به‌ناوبانگه‌كان و رۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕاوه له سه‌ركه‌وتنى دانووستانه‌كانى تايبه‌ت به وزه‌ى ناووكى ئێران.
به بۆنه‌ى نهورۆزيش، مێشێل ئۆباما له كۆشكى سپى، بانتيا فايدى به ئاماده‌بووانى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵ له كۆشكى سپى ناساند و ئۆباماش شانازى به‌وه كرد، كه كارمه‌ندێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانى خوانى نه‌ورۆزى ئاماده‌كردووه.
هه‌روه‌ها هه‌ديه غهفاريان، يه‌كێكى ديكه له‌و ئێرانيزادانهيه كه پۆستى ئه‌ندامى نووسينگهى سه‌رۆكى ئه‌مريكاى له كۆشكى سپى هه‌يه و يه‌كێكه له ستافى نووسينگهى ئۆباما.
سه‌رچاوه: سكاى نيوز
و:ئ.هـ