سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی نوێی ئۆستریا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی ئۆستریا (نەمسا) لە عێراق کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ئۆستریا کرد.
باڵیۆزی ئۆستریا سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.