هارى پۆته‌ر هه‌واڵگرى بريتانيا سه‌رقاڵ ده‌كات
سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵييان به پرسه ئه‌منييه‌كانه‌وه، له‌م ماوه‌ى دواييدا، ده‌زگاى هه‌واڵگرى بريتانيا سه‌رقاڵى دزه‌كردنى ئه‌ڵقه‌يه‌كى نوێى هارى پۆته‌ر بووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى سه‌رقاڵييان به پرسه ئه‌منييه‌كانه‌وه، له‌م ماوه‌ى دواييدا، ده‌زگاى هه‌واڵگرى بريتانيا سه‌رقاڵى دزه‌كردنى ئه‌ڵقه‌يه‌كى نوێى هارى پۆته‌ر بووه.
نايگل نيوتن، بڵاوكه‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه، ئاشكرايكردووه، كه پێش ماويهكى كورت په‌يوه‌ندييه‌كى نه‌ناسراويان پێوه كراوه و تێيدا باسى له دزه‌كردنى ئه‌ڵقه‌يه‌كى نوێى زنجيره‌ى هارى پۆتهرى كردووه، كه مليۆنان كه‌س له هه‌وادارانى ئه‌و زنجيرهيه چاوه‌ڕوانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌كه‌ن و پێش واده‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى له ئينته‌رنێت دزه‌ى پێكراوه.
نيوتن له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاى ئه‌ى بى سى ئوستراليا ئه‌وه‌ى دركاندووه، كه ده‌نگۆى دزه‌كردنى به‌رهه‌مه‌كه‌ى بيستووه. ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى بريتانيا و به‌و هۆيه‌وه ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته دۆسييه‌ى بۆ ئه‌و حاڵه‌ته كردووه‌ته‌وه و ده‌يه‌وێت سه‌رچاوه‌ى دزه‌كردنى به‌رهه‌مه‌كه بدۆزێته‌وه.
نيوتن ئه‌وه‌شى دركاندووه، كه ده‌سته‌ى زانيارى و هه‌واڵگرى حكومه‌تى بريتانيا په‌يوه‌ندييان پێوه كردووه و پێيان راگه‌ياندووه، ئه‌وان كۆپييه‌كى نوێى به‌رهه‌مه‌كه‌يان له رێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه به‌رده‌ست كه‌وتووه و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژى ده‌سته‌كه، رايگه‌ياندووه، ئێمه قسه له‌سه‌ر رێككاره بهرگريكارييهكانمان دژى هونه‌ره ره‌شه‌كان ناكه‌ين، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ ناوى ئه‌و ماددهيهى له قوتابخانه‌ى سيحر و جادووى ناو ئه‌ڵقه‌كه ده‌خوێنرێت و تێيدا قوتابييه‌كان فێر ده‌كرێن چۆن به‌رگرى له خۆيان بكه‌ن له به‌رامبه‌ر جادووى ره‌ش و سيحرى نه‌ياره‌كانيان.