بارزانى و نوێنه‌رى تايبه‌تى ئۆباما بڕيارێكيان دا
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما، له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ره‌وشى سياسى و شه‌ڕى داعشيان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما، له هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ره‌وشى سياسى و شه‌ڕى داعشيان تاوتوێكرد و هه‌ردوولا بڕياريان دا بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى ده‌ربازبوون له قه‌يرانى سياسى به‌رده‌وام بن له راوێژكردن.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ، 11ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2016، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی باراك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كردووه.
به گوێره‌ى زانيارى ماڵپه‌ڕه‌كه، "لە دیدارەكەدا كە ماتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بووه، بیروڕا لەبارەی قەیرانی سیاسیی عێراق و چارەسەركردنی ئاڵوگۆڕ كرا. نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش جەختی لە بایەخی رۆڵی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكان كردووەته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "بڕیار درا هەر دوولا بەردەوام بن لە راوێژكردن بۆ دۆزینەوەی رێگەی دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی".
لە بەشێكی ديكه‌ی كۆبوونەوەكەدا "رۆشنایی خرایە سەر ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و قۆناغی دوای رزگاركردنى موسڵ و هەردوولا لەسەر بوونی رێككەوتنێكی سیاسیی نێوان لایەن و پێكهاتەكان بۆ قۆناغی دوای رزگاركردنی موسڵ هاوڕا بوون".