سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق گەیشتە هەولێر

K24-هەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، عەممار حەکیم ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
بەپێی سەرچاوەکان بڕیارە عەممار حەکیم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و شەڕی دژی داعش و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی و ئەمنیی لە عێراق.