ئایا توركمان له‌ كابینه‌ ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عه‌بادیی به‌شداری پێده‌كرێت؟

"پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موان دادپه‌روه‌ر بین و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شداریان پێبكرێت"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f304650a-875d-480c-b2e5-d7f737ebd35b/turkman%20u%20kabinei%20ebadi.ism/manifest

K24 – كه‌ركووك:

له‌باره‌ی كابینه‌ ته‌كنۆكراته‌كه‌ی كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ نیازه‌ پێكیبهێنێت ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ پێكهاته‌ی توركمان ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شداریان پێبكرێت، سه‌ركرده‌یه‌كی پارتێكی توركمانیش رایگه‌یاند له‌وباره‌یه‌وه‌ رای گشتیی كوردیش بۆ ئێمه‌ گرینگه‌.  

ئەحمەد یەڵماز بەرپرسی رێکخستنەکانی پارتی تورکمان ئیلی بۆ كوردستان24 گوتی: "موناشه‌ده‌ى یه‌ك ئه‌بین كه‌ هه‌موولایه‌ك بایكۆتی حكوومه‌تی عه‌بادیی بكات، وه‌كوو حزبیش شه‌قام ئه‌جوولێنین رای گشتیی توركمانی، رای گشتیی عێراقیی"، ئه‌حمه‌د یه‌ڵماز گوتیشی: "رای گشتیی كوردیش بۆ ئێمه‌ گرینگه". ‌

تەحسین کەھیه‌ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك له‌ پێكهاته‌ی توركمان بۆ كوردستان24 گوتی: "هه‌رپشتگوێخستنه‌ك و په‌راوێزخستنی توركمان له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و حكوومه‌ته‌ نوێیه‌ ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت و ئارامی سیاسیی دابین نابێت له‌ عێراق".

ته‌حسین كه‌هیه‌ گوتی: "پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موان دادپه‌روه‌ر بین و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شداریان پێبكرێت و به‌شداربن له‌ سه‌ركه‌وتن یاخود شكستی حكوومه‌ت".  

م.ح