رفێنه‌ری فڕۆكه میسرییه‌كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له قوبرس كردووه
داواكارییه‌كانی كۆتایی نه‌هاتووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی قوبرس رایانگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه میسرییه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و قوبرس ئاراسته‌ی كردووه و ناچاری كردووه له‌و وڵاته بنیشێته‌وه، ئێستا داوای مافی په‌نابه‌رێتی كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، له ئێستادا فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچهبرانی قوبرس، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و داوایه‌ی سه‌یفه‌دین مسته‌فا محه‌مه‌د، له هه‌مانكاتدا ئه‌و وڵاته، نیازی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه میسرییه‌ی هه‌یه به وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی میسری، كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه، ئه‌و هاووڵاتییه میسرییه، داوای مافی په‌نابه‌رێتی له قوبرس كردووه، فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كۆچ و كۆچبرانی ئه‌و وڵاته‌ش، هاوكات له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌یفه‌دین به میسر، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و داوایه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه میسرییه.
نیقۆسیا ره‌زامه‌ندی خۆی نیشانداوه كه له‌سه‌ر داوای قاهیره، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی میسرییه راده‌ستبكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ی 22ی نیسان/ ئه‌پریل، ده‌ست به رێكاره یاساییه‌كانی بكرێت.
سه‌یفه‌دین مسته‌فا محه‌مه‌د، ته‌مه‌ن 58 ساڵ، هاووڵاتییه‌كی میسرییه و رۆژی 29ی ئادار/ مارسی 2016، له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی خۆته‌قاندنه‌وه به پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو، فڕۆكه‌یه‌كی میسری ناچاركردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌كه‌ی بگۆڕیت و له فڕۆكه‌خانه‌ی لارانكای قوبرس بنیشێته‌وه، كه دواتر ده‌ركه‌وت پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی ساخته بووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی قوبرسیش رایانگه‌یاند، رووداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كاری "تیرۆریستییه‌وه" نییه.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش، تاكه مه‌به‌ستی ئه‌و وهاووڵاتییه میسرییه له رفاندنی فڕۆكه‌كه، گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی 4 لاپه‌ڕه‌یی بووه به هاوسه‌ری پێشووی، كه به ره‌گه‌ز قوبرسییه و پێشتر لێی جیابووه‌ته‌وه.