ئەمریکا بەنیازە ژمارەی هێزە سەربازییەکانی لە نیمچە دوورگەی سینا کەمبکاتەوە

بەهۆی هەڕەشەی داعشەوە دەیەوێ ژمارەی سەربازانی لە سەر سنووری هاوبەشی نێوان ئیسرائیل و میسر کەمبکاتەوە

K24-هەولێر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئاشتۆن کارتەر بە فەرمیی ئیسرائیل و میسری ئاگادار کردووەتەوە کە وڵاتەکەی بەنیازە ژمارەی بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەی داعش لە ناوچەکە، هێزە سەربازییەکانی لە نیمچە دوورگەی سینا لە نزیکی سنووری نێوان ئیسرائیل و میسر کەمبکاتەوە و لە بەرامبەردا زیاتر پشت بە تەکنەلۆجیا ببەستێ.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (بنتاگۆن)، کاپتن جیف دیفیس بە رۆژنامەنووسانی راشیگەیاند: بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە و "ئەگەر گۆڕانکاریی روو نەدات ئەوا پرسەکە مەترسیدارە بەهۆی بوونی داعش".

گوتیشی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە هەوڵدایە بۆ دیارکردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی هێزە فرە ناسنامەکان کە پێویستە بمێننە، چونکە دەکرێ لە بڕی ئەوان ئامێری چاودێریی پێشکەوتوو بەکاربهێنین و دواتر وەزارەت بڕیار دەدات چەند سەرباز پێویستن بۆئەوەی لە سەربازگەکە لە باکووری سینا بمێننەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 1979 وە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و میسر هێزێکی سەربازیی فرە ناسنامە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بە هێزی  (MFO)ناودەبرێ لە سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و میسر جێگیرکران بۆ چاودێریکردنی ئەو سنوورە.

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن مەترسییەکان دوای چەند هەفتەیەک لە گفتوگۆی نافەرمیی لەنێوان هەموو لایەنە بەشدارەکان لەو ئەرکی هێزی فرە ناسنامەکە هات کە چاودێرە و ئاگادار کراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکا لە مانگی نوۆی ساڵی 2015 وە چەند ویستەگەیەکی بچووکی چاودێریکردن لە سوورەوە لە سنیا داخراون و ژمارەیەک کادر لە ناوچەیەکی دوو لە باکووری نیمچە دوورگەی سینا گواستراونەتەوە بەهۆی بوونی هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەریان.

ئەم پێشهاتە لە دوای برینداربوونی چوار سەربازی ئەمریکا هات لە مانگی نۆی ساڵی 2015 لە سینا کە بە گوتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هێرشێکی گرووپێکی چەکداریی سەر بە رێکخراوی داعش برینداربوون.

لە ساڵی 2013 وە دوای لابردنی محەممەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر لە دەسەڵات هێرشی گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان و داعش لە ناوچەی سینا لە میسر بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

ئا: ئا ، ف