ژان ئێف لودریان: بەڵگەمان ھەیە داعش چەكی كیمیایی بەكارھێناوە
“بەڵگەمان لە بهردهستدایە كە داعش چەکی کیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیل بەكارھێناوە “
K24 – ھەولێر:
ژان ئێف لودریان وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت، بەڵگەی تەواومان ھەیە كە داعش چەکی کیمیایی بەكارھێناوە.
ژان ئیڤ لودریان له گوتهیهكیدا بۆ راوێژكاره سهربازییهكانی وڵاتهكهی له ههولێر گوتی: بەڵگەمان لە بهردهستدایە كە داعش چەکی کیمیایی لە دژی خەڵكی سڤیل بەكارھێناوە .
فەرماندەیەکی سوپای فەرەنسا بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیای را گەیاندووە، چهكدارانی داعش لە هێرشەکانیاندا گازی کلۆر و خەردەل بەکاردەهێنن.
لە دوو رۆژ لە مەوبەر وەزیری بەرگری فەرەنسا سەردانی ھەرێمی كودستانی كرد، لەگەڵ ھەریەك لە مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە، دواتر سەردانی میحوەری خازری كرد، دواتر لودریان لەگەڵ راوێژكارە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
فەرەنسا ئەندامی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییە دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا، چەندین راوێژكاری سەربازی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، لە دوای ئەمریكا فەرەنسا دێت بەوەی زۆرترین گورزی ئاسمانی دژ بە داعش وەشاندبێت.