داوا دەكرێت ئێران دەستێوەردان لە وڵاتانی ئیسلامی نەكات
داوا لەئێران كراوه كە چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروباری ناوخۆیی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی بەحرەین، یەمەن، سووریا و سوماڵ
K24 – ھەولێر:
كۆنفرانسی ھاریكاری ئیسلامی لە ئیستەنبۆل داوا لە ئێران دەكات، چیتر دەست نه‌خاته كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیدانه‌ی په‌لاماردانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی سعووییه‌یان كرد له ئێران.
راگەیاندنەكانی نزیك لەسعوودیه، كه رەشنووسی بەیاننامەی ھاوبەشی كۆنفراسی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامیان ده‌ستكه‌وتووه و بڵاویان كردووته‌وه، تێیدا داوا لەئێران كراوه كە چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروباری ناوخۆیی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی بەحرەین، یەمەن، سووریا و سوماڵ، هه‌روه‌ها ئیدانەی پەلاماردانی باڵیۆزخانه و كونسولخانه‌ی سعوودییه لە تاران و مه‌شهه‌د كراوه.
بەیاننامەی كۆتایی كۆنفرانسی ھاریكاری ئیسلامی لە ئیسته‌نبۆل 37 لاپەرەیە و بڕیار وایە رۆژی ھەینی داھاتوو بڵاوبكرێتەوە.
لە 10 ئەم مانگە كۆنفرانسی ھاریكاری وڵاتانی ئیسلام لە ئیستەنبۆڵ دەستیپێكردووە، بە بەشداریی وڵاتە ئیسلامییەكان بڕیار وایە تا 15ی مانگ بەردەوامی ھەبێت.