به وێنه ناوی به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ ببینه





.jpg)



فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند له ئێستاوه ناوی به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ و باشترین یاریزانی لاوی پرێمه‌ر لیگ دیاریی ده‌كات، له نێوانیاندا 3 یاریزانی لیسته‌ر سیتی له خۆگرتووه كه پێكهاتوون له (ریاز محه‌ره‌ز، جیمی ڤاردی و نگۆڵۆ كانتی)، بریاریشه له 24ـی ئه‌م مانگه له له‌نده‌ن له مه‌راسیمێكدا باشترین یاریزانی پرێمه‌ر دیاریی بكرێت كه ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه كێبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
ـ هاری كین كه ئێسته به 22 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگی گرتووه و به پاڵپشتی (دێلی ئالی)ـی هاویانه‌ی كه یه‌كێكه له باشترین ناوهڕاستكارانی ئه‌م وه‌رزه و هه‌ردووكیشیان كه له یانه‌ی تۆتنهام یاریی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترینی پرێمه‌ر لیگ به‌ربژێر كراون، ئه‌م دووانه توانیویانه یانه‌كه‌یان بكه‌نه ڕكابهڕێكی به‌هێز بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه.
ـ جیمی ڤاردی و ریاز محه‌ره‌ز، ئه‌م وه‌رزه هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆقێنه‌ریان بۆ لیسته‌ر سیتی دروستكردووه و به هه‌ردووكیان 37 گۆڵیان تۆمار كردووه و یانه‌كه‌شیان له سه‌رلیستی پرێمه‌ر لیگ جێگیر كردووه و نزیكن له‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مینجار له میژوودا ئه‌م نازناوه ببه‌نه‌وه.
ـ نگۆڵۆ كانتی، ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره فره‌نساییه كه به ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی سه‌رنجی هه‌موو جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه، ڕۆڵی ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه زۆر كاریگه‌ر بووه، هه‌م توانایه‌كی باشی له پچڕاندنی هێرشه‌كانی دژه تیپ هه‌یه و هه‌میش له دابه‌شكردنی تۆپه‌كان و پاڵپشتی هێرشبه‌ره‌كان زۆر بێوێنه‌یه.
ـ مه‌سعوود ئۆزێل، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی زۆرترین ئه‌سیسته، ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌م یاریزانه‌یش یه‌كێك بێت له یاریزانه به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی پرێمه‌ر لیگ.
ـ فلیپ كۆتینهۆ، یاریزانی لاوی برازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوول یه‌كێكی دیكه‌یه له یاریزنه به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ، ئه‌و ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ گۆڕینی راهێنه‌ر و هاتنی یۆرگن كلوب ئاستی هه‌ڵكشاوه.
ـ جاك بولاند، گۆڵپارێزی یانه‌ی ستۆك سیتی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌راش بانگهێشت كراوه و ئه‌م ورهزهیش ئاستێكی به‌رزی له پرێمه‌ر لیگ پێشكه‌ش كردووه.
ـ دیمیتری پایت، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی وێستهام یونایتد یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یاریزانه لاوانه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ربژێر كراوه، دیمیتری رۆڵێكی كاریگه‌ری بینیوه له‌وه‌ی كه توانیویه‌تی یانه‌یه‌كی ئاستمامناوهندی وه‌ك وێستهام له 4 یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ نزیك بكاته‌وه.
ـ رۆمیۆ لۆكاكۆ، یاریزانی به‌لژیكی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن، ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌یه‌وه په‌نجه‌ی په‌شیمانی به یانه‌ی چێڵسی گه‌زتووه كه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری بووه، لۆكاكۆ ئه‌م وه‌رزه 18 گۆڵی بۆ ئیڤه‌رتۆن تۆمار كردووه له پله‌ی سێیه‌می باشترین گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
ـ رۆس باركلی، یاریزانی ته‌مه‌ن 22 ساڵی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ئه‌م وه‌رزه به داینه‌مۆی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی داده‌نرێت و باشترین ڕۆڵیشی بۆ پاڵپشتیكردنی هێرشبه‌رانی بینیوه، ئه‌و یه‌كێكه له‌و یاریزانه لاوانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پرێمه‌ر لیگ به‌ربژێره.