حكومه‌تى ئيتاڵيا ده‌چێته‌ تاران

مەتیۆ رێنتزی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ وەفدێك لە وەبەرھێنەرو وەزیرەكانی كابینەكەی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە لایەن حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پێشوازی لێكرا.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/94d4dedd-3d6b-46f3-8791-5f086c03dd5c/Iran%20Italia.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

مەتیۆ رێنتزی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ وەفدێك لە وەبەرھێنەرو وەزیرەكانی كابینەكەی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە لایەن حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پێشوازی لێكرا. 

لەو سەردانەدا ھەردوو لا شەش رێكەوتنیان لەبواری جياجيادا واژوو كرد.

پێشتر و دوای لاچوونی گەمارۆكانی سەر ئێران، رۆحانی لە یەكەم گەشتی خۆیدا دوای رێككەوتنی ناووكی سەردانی ئیتاڵیای كردبوو.

وەفدێكی 250 كەسی لە ئیتاڵیاوە گەیشتنە ئێران. حەسەن روحانی لە مەراسيمی پێشوازی مەتیۆ رێنتزی، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا لەتاران. وەفدێكی پێكھاتوو لە بەرپرسان و بەڕێوبەرانی ئابووری و سیاسی ئیتاڵیا.

ئیتاڵیا ئەندامی گروپی حه‌وته‌،  (گروپی وڵاتانی ئابووری جیھان). ئێران دەڵێت پێش سەپاندنی گەمارۆكان ئیتاڵیا پەیوەندی ئابووری بەھێزی لەگەڵیان ھەبووە.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا روحانى گوتى: پێش گەمارۆكان ئیتاڵیا وەك گەورەترین ھاوبەشی ئابووری ئێران لە یەكێتی ئەوروپا بوو و ئێستاش داوایان لێدەكەین رۆڵی پێشتری خۆیان لەو بوارەدا لەگەڵ ئێران بگێڕن.

روحانی بەڵگە واژۆكراوەكانی پێشتری نێوانیان بە باش وەسف كرد و گوتيشى: رێككەوتننامە و بەڵگەمانەی باش لە رابردوودا لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا واژوو كراوە و ئەمڕۆ دەبێ بۆ كردەییكردنی ئەو رێكەوتننامانە ھەنگاوی جدی ھەڵێنینەوە.

بە وتەی ھەواڵدەری فەرانسا، لە نێوان وڵاتانی رۆژئاواییدا ئیتاڵیا بۆ درووستكردنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ تاران لەپێش ھەموو وڵاتانە.

دوای رێككەوتنی ناووكی یەكەمین سەفەری رووحانی بۆ ئەوروپا، ئیتاڵیا بوو. ھەر لەوێش بە بڕی 17 ملیۆن یۆرۆ بەڵگەنامەی ئابووریان واژووكرد.

رووحانی دەڵێ بۆ بووژانەوەی ئابووری وڵاتەكەیان دەبێت زیاتر لە 50 میلیۆن دۆلاری ئەمریكی سەرمایەی وڵاتان ھاوردەی ئێران بكەن.