باڵه سياسييهكانى ئێران له بارهى سياسهتى دهرهوه رهخنه له يهكدى دهگرن
رۆژنامەکانی رۆژی چوارشەممەی چاپی تاران هەستیارترین بابەتە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئێرانیان ورووژاندووە.
K24 – ههولێر:
رۆژنامەکانی رۆژی چوارشەممەی چاپی تاران هەستیارترین بابەتە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئێرانیان ورووژاندووە. دژایەتیی دوو باڵی حکوومەت لە بارەی پێوەندییە دەرەکییەکان هەروا مژاری سەرەکیی رۆژنامەکانە.
رۆژنامەی شەهروەند لە زمان داواکاری گشتییەوە لەبارەی شوفێرانی سەرخۆش هوشداریی داوە و نووسیویەتی: ئەمە یەکەمجار نییە بابەتی شوفێرانی سەرخۆش لە ئێران دەبێتە هەواڵ. رەنگە بە هۆی زیادبوونی ئەم شوفێرە سەرخۆشانەوە بێت کە کابینەی دەوڵەت لە سەروبەندی نەورۆزدا داوای کرد سزادانی ئەم شوفێرانە دو ئەوەندەی خۆی زیاد بکرێت.
رۆژنامەی جوان لەژێر ناونیشانی خوێندکاران ئامانجی سەرەکیی ئەمریکان، نووسیویەتی: ئێستا کە دەرفەتی دزەکردنی ئەمریکاش پێکهاتووە، رەوتێک لە ناوخۆدا چاوەڕوانی زەردەخەنهیهکی ئەمریکایە و بەدوور نازانرێت خوێندکاران بۆ خوێندن بنێرنە ئەو وڵاتە و بەدەستی خۆمان نهوهى داهاتوو لە شۆڕش دوور بخەینەوە.
رۆژنامەی ئيبتيکار، لە زمان سەرۆکی هاوپەیمانیی ریفۆرمخوازانەوە لە بارەی سەرۆکی داهاتووی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێرانهوه نووسیویەتی: لە نێوان هاشمی رەفسنجانی، رووحانی و سەرۆکی حکوومەتی ریفۆرمخوازاندا ئەو رێککەوتنە هەبووە و هەیە کە محەممەد رەزا عارف سەرۆکی داهاتووی ئهنجوومهنى شووراى كۆمارى ئيسلامى بێت و هەموو ئەو لایەنانە واژوویان کردووە کە لە پەرلەماندا ئەندامی فراکسیۆنی ریفۆرمخوازان بن.
گوتەکانی گوتەبێژی حکوومەتی رووحانی لە بارەی گۆڕینی وەزیرانی کابینە لە رۆژنامەی ئيعتماددا بڵاو کراوەتەوە و دەڵێ: حکوومەت بۆ ئەو مەبەستە هیچ تەمایەکی نەگرتووە. گۆڕانکاری لە کابینەیەکدا کە لە رۆژانی ئاخری ساڵی حکوومەتەکەی دایە، وەک شتێکی سەیر و سەمەرە دێتە بەرچاو.
رۆژنامەی تجارەت لە زمان جێنشینی وەزیری ناوخۆوە نووسیویەتی: لە نێو ئێران، رێژەی بێکاری لە 420 شار لە نێوان 40 تا 60 لەسەد دایە و لە 1200 شاریش ئەو رێژەیە نزیکەی 70 لە سەدە و پێویستە لەو بوارهدا هەنگاوی پێویست باوێین.