تواناى گه‌نجانى ڤێتنام له بوارى ئه‌ليكترۆنيدا سه‌رنجى جيهان راده‌كێشێت
گه‌نجانی ڤیتنامی به هۆی خولیا و خۆشه‌ویستیان بۆ زانستى ئه‌لیكترۆنى و بواری ته‌كنۆ‌لۆژیا بوونه‌ته جێ سه‌رنجی كۆمپانیا بیانیه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا و به‌و هۆیه‌وه ئێستا ڤێتنام خه‌ریكه ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی پیشه‌سازی ئه‌ليكترۆنی له ئاسیا و جیهان.
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجانی ڤیتنامی به هۆی خولیا و خۆشه‌ویستیان بۆ زانستى ئه‌لیكترۆنى و بواری ته‌كنۆ‌لۆژیا بوونه‌ته جێ سه‌رنجی كۆمپانیا بیانیه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا و به‌و هۆیه‌وه ئێستا ڤێتنام خه‌ریكه ده‌بێته ناوه‌ندێكی گرنگی پیشه‌سازی ئه‌ليكترۆنی له ئاسیا و جیهان.
له یه‌كیك له قاوه‌خانه‌كانی شاری هانۆی پایته‌ختی ڤیتنام دا، كۆبوونه‌وه و سه‌رقاڵی گه‌نجان بۆ ئه‌لیكترۆنیات و ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه گه‌نجانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 30 ساڵدایه خولیایه‌كی به‌هێزیان بۆ ئه‌و بواره هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و خولیایه‌شه‌وه، كۆمپانیا بیانیه‌كان چاویان له جێكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری ڤێتنامی هه‌یه و ده‌شیانه‌وێت سوود له به‌هره و تواناكانیان وه‌ربگرن.
مانگی رابردوو، سلیكۆن ڤاڵی كه پیشه‌نگی بواری پیشه‌سازی ته‌كنه‌لۆژیایه له جیهان، رایگه‌یاند 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ دۆزینه‌وه و وه‌به‌رهێنانی به‌هره‌كان له وڵاتی ڤێتنام، هه‌روه‌ها بانكه‌كانی گۆڵدمان ساكس و ستانده‌رد كارتێرید ئاستی وه‌به‌رهێنانی خۆیان له‌و وڵاته بۆ 28 ملیۆن دۆلار به‌رزكرده‌وه.
تایی، گه‌نجێكی ڤیتنامييه‌وه و ئه‌و له باره‌ى خولياكه‌يه‌وه ده‌ڵێت: ئێستا نزیكه‌ی 40 ملیۆن به‌ركارهێنه‌ری ئینته‌رنێت و 3 هه‌زار پرۆژه‌ی بچوكی ته‌كنه‌لۆژی هه‌ن له ڤیتنام، پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌زار دانه‌ی دیكه‌ش دروست ببن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌رته زیاتر پێش ده‌كه‌وێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا.
ئێستا ڤێتنام بۆته سه‌نته‌رێكی گرنگی پیشه‌سازی و پیشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، زۆرێك له كۆمپانیا جیهانیه‌كان لقیان له‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه له‌وانه ئێڵ جی و پاناسۆنیك و تۆشیبا.
هۆكاری پێشكه‌وتنی ئه‌و كه‌رته‌ش له ڤێتنام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ده‌ستی كاری هه‌رزان و به‌توانا ته‌نانه‌ت له چینیش باشتر، هه‌روه‌ها ڤێتنام ئه‌ندامی رێكخراوی بازرگانی ئازادی ناوچه‌ی پاسفیكه و رێككه‌وتنی بازرگانی ئازادی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا هه‌یه و بووه‌ته بازارێكی باش بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌ره‌كی.
تران مینسون، له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: له 2015دا، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك هه‌بوون كه سه‌رگه‌رمی كاركردن بوون له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا كه توانایه‌كی باشی ئابوورییان هه‌بوو، ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ڤێتنامی.
ڤیتنام وه‌كو ئه‌نده‌نوسیا ده‌ستیكردووه به دانی پشتیوانی هه‌زار دۆلاری بۆ پڕۆژه بچوكه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا، به‌ڵام پێناچێت چینیه‌كان به‌و ئاسانیه رێگه بده‌ن ڤیتنام پێشیان بكه‌ویت بۆیه 6 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاریان بۆ پێشخستنی ئه‌و كه‌رته ته‌رخانكردووه و هندییه‌كانیش 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.