باڵیۆزی به‌ریتانیا: كاره وهحشیگهرهكانی سه‌ددام حوسێن له دژی گه‌لی كورد له بیر ناكرێن
باڵیۆزی به‌ریتانیا: له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی هاوڕێم سه‌ردانی مۆنیومێنتی ئه‌نفالم كرد
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له ساڵیادی ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته ئه‌وه‌ی سه‌ددام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق، به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ئه‌نجامیدا، له بیر نه‌كه‌ین.
فرانك بیكه‌ر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرۆسه‌ی ئه‌نفال، كه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد، به شێوازێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌نجامدر و، شوێنه‌واره‌كانیشی به‌سه‌ر كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌مێنێت.
بیكه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌ی فه‌رمی یادی ئه‌و رۆژه ده‌كاته‌وه، هه‌فته‌ی پێشوو له‌گه‌ڵ هاوڕێم نێچیرڤان بارزانی، سه‌ردانی مۆنیومێنتی ئه‌نفالم كرد".
بیكه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته كاره وهحشیگهرهكانی سه‌ددام حوسێن له دژی گه‌لی كورد له عێراق له بیر نه‌كرێن، پرۆسه‌ی ئه‌نفال، پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو بووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان له‌ناوبه‌رێت و شوێنه‌واری ئه‌و كاره دڕندانه‌یه، تا ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر كه‌سوكاری قوربانییه‌كانه‌وه دیاره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به "خراپترین كاره‌سات" له مێژووی عێراقدا وه‌سفكرد.
رژێمی پێشووی عێراق، له ساڵی 1988، پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردی به 8 قۆناغی ده‌ست پێكرد، له‌و پرۆسه‌یه‌دا كه راسته‌وخۆ سه‌رانی رژێمی به‌عس و كه‌سه نزیكه‌كانی سه‌ددام حوسێن سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، زیاتر له 182 هه‌زار كورد له ژن و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته و نزیكه‌ی 8 بارزانی زینده‌به‌چاڵ كران، زیاتر له 5 هه‌زار گوندی كوردستانیش خاپوور كران.