داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كرێت
ده‌وڵه‌تی یاسا: ده‌ست له كاربكێشنه‌وه به‌ر له‌وه‌ی گه‌ل ناچارتان بكه‌ن
K24 - به‌غدا:
له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كازم سه‌یادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه كرد ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق ناچار به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان بكات.
كازو سه‌یادی، گوتی: "داوا له سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له كاربكێشنه‌وه. چونكه گه‌لی عێراق ده‌ریان ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بڕۆن و ئامۆژگاریان ده‌كه‌م كه بڕۆن، ئه‌گه‌ر نا گه‌لی عێراق ناچاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كات".