بارزانی: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روودەدات گێرە شێوێنییە

"دۆخی دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ لە پڕۆسەی رزگاركردنەوەی گرنگترە"

K24 - ھەولێر:

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روودەدات گێرە شێوێنییە.

لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ئەلجەزیرە، مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق روودەدات گێرە شێوێنییە".

لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا لە بارەی شەڕی داعش و ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتی: "ئامانجی سەرەكیمان لە ناوبردنی داعشە، دۆخی دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ لە پڕۆسەی رزگاركردنەوەی گرنگترە".

بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "پێویستە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ گەرەنتی دووبارە نەبوونەوەی ئەم دۆخە بە پێكھاتەكان بدرێت".

ئەم گوتانەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە كە چەند رۆژە ھەر سێ سەرۆكایەتی و سەركردەكانی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەران لە بارەی گۆڕانكارییەكانی حكوومەتی عێراق كۆدەبنەوە و گرژی و ئاڵۆزیی كەوتووە ناو فراكسیۆنەكان.