رووحانى لهگهڵ بهرپرسانى توركيا كۆدهبێتهوه
سەرۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حەسەن رووحانی ، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لووتكەی رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی گەیشتە توركیا.
K24 – ههولێر:
سەرۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حەسەن رووحانی ، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لووتكەی رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی گەیشتە توركیا.
رووحانی بەر لە دەستپێكردنی سەردانەكەی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو سەردانەی سێ رۆژ دەخایەنێت و دوو رۆژی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی دەبێت و رۆژی سێيەمیش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا كۆ دەبێتەوە.
به بهشدارى سهرۆكى نزيكهى 30 وڵاتى ئيسلامى، كۆبوونهوهى لوتكهيى ئهمجارهى رێكخراوى وڵاتانى ئيسلامى له ئهستهمبوڵ دهستيى بهكارهكانى كرد.
لە راگەیاندراوی رێكخراوەكەدا هاتووە لە كۆبوونەوەكەدا بابەتەكانی پەیوەندیدار بە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت توندڕەوی و ترس لە ئیسلام دێتە بەر باس.
لهو بارهيهوه رووحانى گوتى: هیوادارین لەم کۆبونەوەیەدا لەسەر چارەسەریی ناکۆکییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا و پێکهێنانی یەکگرتوویی و یەکدەنگی لە نیو وڵاتانی ئیسلامیدا و بە تایبەت لە بواری رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تیرۆر دا چارەسەری باشی بۆ بدۆزرێتەوە.
گوتيشى: تا هەموو وڵاتان پێکەوە هاوکارییان نەبێ کیشەی توندڕەوی و تیرۆریزم چارەسەر ناکرێ. هیوادارین لەم کۆنفرانسەدا هەنگاوی جدیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بنرێن.
ههروهها گوتى: هەڵبەت لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا دانیشتمان لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی بەشداربوو دەبێت و بابەتە دوو لایەنەکان دەهێننە بەر باس و رۆژی سێهەمیش تایبەت دەبێ بە بەرنامەی دوو لایەنەی نێوان ئێران و تورکیا.