بارزانى: جێگای داخە ئەمڕۆ لە بەغدا هێشتا كەسانێك هەن كە هەڵگری هەمان بیرو باوەڕی ئەنفالچییەكانن
دەمەوێت هەستی خۆم دەربڕم كاتێك كە جەنازەی شەهیدێكی ئەنفالم هەڵگرت
K24 - ههولێر:
مهسعود بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، له ساڵیادی جینۆسایدكردنی گهلی كورد، لهلایهن رژێمی سهددام حوسێن، پهیامێكی بڵاوكردهوه و تێیدا دهڵێت: "بۆ من گەورەترین شەرەف بوو كە بینیم دایكە شەهید و باوكە شەهید دێن لە باوەشم دەگرین و دەڵێن ئۆخەی ئێستا وادەزانم شەهیدەكانم زیندوو بوونەوە ".
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهییدا هاتووه: " جێگای داخە كە ئەمرۆ لە بەغدا هێشتا كەسانێك هەن كە هەڵگری هەمان بیرو باوەڕی ئەنفالچییەكانن و ئەگەر بۆیان بكرێت درێژە بە هەمان سیاسەتی تاوان ئەدەن ".
دهقی پهیامهكه:
دەمەوێت هەستی خۆم دەربڕم كاتێك كە جەنازەی شەهیدێكی ئەنفالم هەڵگرت.
نەمدەزانی ئەو شەهیدە ناوی چییە، پیاوە یان ژنە، منداڵە یان پیرە، بەڵام دەمزانی كە شەهیدێكی مەزڵوومە، بێ تاوانە، تەنها تاوانی ئەوە بووە كە كوردە.
لەو كاتەدا هەستم كرد كە ئەو شەهیدە نزیكترین كەسی منە، ئەگەر پیاوە برای منە، ئەگەر ئافرەتە خوشكی منە، ئەگەر گەنجە، یان كوڕ یان كچی منە.
دڵنیابووم كە گیانی ئەو كەسە شەهیدە و گیانی هەموو شەهیدانی كوردستان شادە ئەمرۆ كە ئەبینن كوردستان بە خوێنی ئەوان ئازاد بووە.
جێگای داخە كە ئەمرۆ لە بەغدا هێشتا كەسانێك هەن كە هەڵگری هەمان بیرو باوەڕی ئەنفالچییەكانن و ئەگەر بۆیان بكرێت درێژە بە هەمان سیاسەتی تاوان ئەدەن. دوای ئەم هەموو قوربانیانە ئەبێ كوردستان هەر ئازاد بمینێت. بۆ من گەورەترین شەرەف بوو كە بینیم دایكە شەهید و باوكە شەهید دێن لە باوەشم دەگرین و دەڵێن ئۆخەی ئێستا وادەزانم شەهیدەكانم زیندوو بوونەوە.
ئایا هیچ میدالیایەك هەیە لەم دونیادا لەم میدالیەیە بەزرتر و پیرۆزتر؟