سوننه‌كان گۆڕينى جبوورى ره‌تده‌كه‌نه‌وه و نوێنه‌رێكى كورديش ده‌ڵێت: شۆڕشی سپیی نییە
پێشتر پلانی بۆ دانراوه و ده‌مێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھاوپەیمانی ھێزە عێراقیيەكان پەیوەستبوونی خۆی بە سەلیم جبووری وەك سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران راگەیاند و داوای لە سەرجەم لایەنەكان كرد كە پرۆسەی چاكسازی نەكەن بە پرسێكی كەسی.
گوتیشیان: ئەگەر بڕیار وایە پرسی چاكسازی بكرێتە پرسێكی كەسی با متمانە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بسەندرێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نوێنه‌رێكى كورد له هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردییه‌كان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له به‌غدا رووده‌دات كوده‌تای سپی نییه.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌گوزه‌رێت، پێشتر پلانی بۆ دانراوه و ده‌مێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.