داوا دهكرێت پرسهكانى جينۆسايدى كورد بكرێنه ههوێنى داڕشتنهوهى ناسنامهى نهتهوهيى
لەبری رێورەسمی ساڵانەی وتاردان، ئەنفال بكاتە ھەوێنی كوردبوون و پرۆژەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی شووناس.
K24 – ههولێر:
لە یادی 28 ساڵەی كارەساتی ئەنفالدا، لە گۆڕستانی شەھیدان، لە گوندی دێ بنەی ناوچەی گەرمیان، كەسوكاری ئەنفالكراوەكان، تاجە گوڵینەیان لە سەر گۆڕی ئازیزانیان دانا و داوایان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش كرد بە دەنگ داخوازییەكانیانەوە بچێت، لەوەی ئاوڕ لە ژیانی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان بداتەوە و لەبری رێورەسمی ساڵانەی وتاردان، ئەنفال بكاتە ھەوێنی كوردبوون و پرۆژەی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی شووناس.