يهكگرتوو ئامادهكارى بۆ كۆنگرهى حهوتهمى دهكات
لە بارەی ململانێکانی محەممەد فەرەج و سەلاحەدین بەهائەدین ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەڤەری هەولێر ئاشکرای دەکات تا رۆژی کۆنگرە کاندیدانی ئەمیندار دەستنیشان ناکرێن ئەوەی هەیە تەنيا قسەیە.
K24 – ههولێر:
کۆنفرانسەکانی یەکگرتوو بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حزبە بەرەو کۆتایی دەڕوات و یەکگرتووی ئیسلامی لەم کۆنگرەیەدا گۆڕانكاری لە شێوازی سیاسەتەكانیدا دەكات و لە بارەی پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییشەوە پلانە ستراتیژیەکانیان بۆ ئەم مەبەستە فراوانتر دەکەن.
مانگی داهاتوو یەکگرتوو حەوتەمین کۆنگرە دەبەستێت ئەو کۆنگرەیەی چاوەکان زیاتر لەسەر کاندیدەکانی پۆستى ئەمیندارى يهكگرتوون، هێندە باس لە گۆڕانکارییەکانی نێو ئەو حزبە ناکرێت.
ئەو کەسەی دەبێتە کاندید بۆ ئەمیندار دەبێت لە ماوەی دوو کۆنگرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووبێت.
لە بارەی ململانێکانی محەممەد فەرەج و سەلاحەدین بەهائەدین ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەڤەری هەولێر ئاشکرای دەکات تا رۆژی کۆنگرە کاندیدانی ئەمیندار دەستنیشان ناکرێن ئەوەی هەیە تەنيا قسەیە.
عهلى گردە سۆریی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەڤەری هەولێر، رايگهياند، یەکگرتوو بە حزبە میانڕهوەکە لە سیاسەت و ئایندا ناسراوە لەم کۆنگرەیە شێوازی سیاسەتکردن و پەروەردە کردن گۆڕانکاری بەسەردا دەهێنێت.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی دەڵێت پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆيی کوردستان یەکێک دەبێت لە پلانە ستراتیژیەکانی کۆنگرەی حەوتەمیان ئەم پرسە لە نێو حزب فراوانی دەکەن.
بەپێى پەیڕەوی ناوخۆی یەکگرتوو لەم کۆنگرەیە 35 کەس بۆ ئەندامی سەرکردایەتی و 10 تا 12 کەسیش دەبنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
یەکگرتوو لە ساڵی 1994 دامەزراوەو بەپێ رێژەی دەنگدان له پەرلەمانی کوردستان لە رووی جەماوەرەوە بە چوارەمین حزبی باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت.