به ڤیدیۆ.. په‌نابه‌رێكی كورد له كامپی ئیدۆمێنی به‌م شێوه‌یه منداڵان دڵخۆش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌هران عه‌لی، په‌نابه‌رێكی كورد باكووری كوردستان، چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی نمایشكردووه، كه به ده‌سته‌كانی خۆی و له ته‌ل، بۆ منداڵانی نیشته‌جێی كامپه‌كه دروستی كردوون.
مه‌هران له‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی دروستكردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ڵێت: "پێداویستییه‌كان به‌هۆی ئاو و شێی ده‌ریا زیانیییان به‌ركه‌وتووه".
هه‌روه‌ها روونیده‌كاته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به منداڵانی نیشته‌جێی كامپه‌كه ده‌كات و بۆ سه‌رنج راكێشانی زیاتری منداڵان، له هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كان، داینه‌مۆی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له دووره‌وه به كۆنتڕۆڵ به‌كاری بهێنن.
مه‌هران ده‌ڵێت: "من زۆر حه‌زم لێیه ئه‌و كاره بۆ منداڵان بكه‌م، منداڵه‌كانیش به‌و كاره دڵخۆشن، هه‌روه‌ها من دڵخۆش ده‌بم و ئاسووده ده‌بم".
عه‌لی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له حه‌له‌ب رایانكردووه و ده‌ڵێت: "3 جار له هێرشه بۆمبییه‌كان رزگارمان بووه، كه كراوه‌ته‌وه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان، سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه تا ئێستا له ژیاندا ماوین".
سه‌رچاوه: RT