ئوسترالیا باخچەیەكی تایبەت بە باڵندە بریندارەكان ده‌كاته‌وه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6dea6b27-4af4-4a90-8dbe-23eaa0c09b5d/Tasmania%20Balinde.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

باخچەیەكی تایبەت بە باڵندە ئازارپێگەیشتوو بریندارەكان لە باكووری دورگەی تاسمێنیای ئوستڕاڵیا دەكرێتەوە. لە باخچەكەدا پارێزگاری و چاودێری باڵندە دەگمەنەكانیش دەكرێت.

لێرە لە باخچەی ئاژەلان و پارێستگەی ترۆوونا تایبەت بە چاودێری كردنی باڵندە، كۆمەڵێك باڵندەی دەگمەن لە نزیكەوە چارەسەری تەندروستی دەكرێن و چاودێری دەكرێن. لە نێو باڵندەكان ھەڵۆی دەگمەنی ئوستڕاڵی ھەیە، كە چەند ژمارەیەكی كەمیان لێماووە. زۆربەی باڵندەەكانی ئێرە بەھۆی ھۆكاری مرۆڤییەوە برینداربوو یان ئازاریان پێگەیشتووە. بەشێكی زۆریان بەھۆی تەلی كارەباوە بووە، كە سەرەكیترین مەترسییە رووبەرووی باڵندەكان دەبێتەوە.

پێكھاتە و باڵەخانەكان خزمەتگوزارییەكانی تر تا ئێستا ھۆكاری برینداركردنی 13 ھەڵۆی خۆجێیی بووە لە 12 مانگدا. ئەم رێژەیە لە پارساڵ زیاترە."

ھەرچەندە كە حكومەت ھەوڵی پاراستنی سەرمایە نیشتیمانییەكانی وەك ئاژەڵە دەگمەنەكانی ئوستڕاڵیاشی داووە، بەلام كەسی سەربەخۆ و چاڵاكوانی ژینگەییش شوێنی تایبەتی وەك ئەم پارێستگەیە كردۆتەوە، بۆ پاراستنی ئەو باڵندە یان ئاژەلانەی لە ژێر ھەڕەشەی لەناوچووندان. ھاوكات، ئەمە دەرفەتێكی پەیداكردنی داھاتیشە بۆ بەڕێوەبردنی باخچەكە و چاودێری كردنی باڵندەكان.

نيك موونى, له‌ ئاژانسی باڵندەپارێزی ئوستڕاڵیا ده‌ڵێت: "كۆكردنەوەی خەڵك لێرە و بەكارھێنانی باڵندەكان بۆ ئەوەیە لێرە تاوتوێی كێشەی باڵندەكان بكەین، كە لە سروشت ھەیانە. بۆ بەرزكردنەوەی رۆشنبیری ژینگەیی و باڵندەپارێزییە. دواجاریش باڵندەكان تاك تاكە دەگەڕێندرێنەوە ژینگە سروشتییەكەیان."

وەك ئەندرو كێلی ئاماژەی بۆ دەكات، كە دامەزرێنەری باخچەكەیە، ئامانجی سەرەكی ژینگیی و پاراستنی جۆرە دەگمەنە نیشتیمانییە ئوستڕوڵیایەكانە. ئامانج ئەوەیە نەوەی ئێستا و داھاتوش بە نیشاندانی باڵندە نەخۆشەكان ھۆشیار بكەنەوە. ئەندرو ئامانجیشیەتی ساڵی داھاتوو چەند ناوەند و لقێكی تر لە سەرتاسەری ئوستڕاڵیا بكاتەوە.