"گفتوگۆكانی ئاشتیی سووریا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه"
"هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رده‌وام به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌یه كه دانووستاندنه‌كان هه‌بن"
K24 – هه‌ولێر:
جۆرج سه‌برا ئۆپۆزیسیۆنی دیاری سووریا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند گفتوگۆكانی ئاشتیی سووریا بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌شی پشت به "راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی دانووستانه‌كان" و رووداوه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌به‌ستێت.
جۆرج سه‌برا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئۆریێنت زیاتر گوتی: "واده‌یه‌كی كاتیی بۆ دانووستاندنه‌كان نییه، واده‌كه‌ی بریتییه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌روه‌ها راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی دانووستاندنه‌كانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت مه‌ودای كاتیی بۆ دانووستاندن به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی گوت ئۆپۆزیسیۆن(سووریا) هه‌روه‌ها "سكاڵای گه‌وره‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا هه‌یه، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رده‌وام به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌یه كه دانووستاندنه‌كان هه‌بن بێئه‌وه‌ی شتێكی راسته‌قینه له به‌ڵێنه زۆره‌كان وه‌ربگرین".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌برا گوتی: "ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه وایان لێ بكات (سوورییه‌كان) به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و ئه‌وانه‌شیان بۆ دابین بكه‌ن كه به‌هۆیانه‌وه بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن".
REUTERS ، م.ح