پهنجا ساڵه خهريكى كۆكردنهوهى شقارتهيه
هاووڵاتييهكى بهساڵاچوو، ماوەی 50 ساڵە شقارتە كۆ دەكاتەوە و تا كو ئێستا 1500 جۆر شقارتەی كۆ كردووەتەوە
K24 – ههولێر:
هاووڵاتييهكى بهساڵاچوو، ماوەی 50 ساڵە شقارتە كۆ دەكاتەوە و تا كو ئێستا 1500 جۆر شقارتەی كۆ كردووەتەوە و ئەمەش بە حەز و خولیایەك دەزانێت كە لە سەردەمی گەنجیەوە پێی سەرقاڵە و جیا لەوەش چەند داهێنانێكى ههيه وخۆی دەڵێت: ئەگەر ھەندێ كەس یارمەتیدەر بن ، لە كوردستان بیرۆكەی زۆر باش ھەیە و ئێمەش وەك نەتەوەی كورد دەتوانین داھێنەر بین.
كاتێك سەردانی مام خەلیلمان كرد سەرقاڵی رێكخستنی شقارتەكانی بوو،... ئەو بیرۆكەی كۆ كردنەوەی ھەموو ئەو شقارتانەی لە تەمەنی 20 ساڵی بۆ دایكی گەڕاندەوە، كە یەكەم شقارتەی لە ناو كەل وپەلەكانی دۆزیوەتەوە، بیری لەوە كردووەتەوە ئەمانە رۆژێك دێت دەگمەن دەبن.
نووسینی ھۆنراوە و كۆكردنەوەی پارە خولیایەكی دیكەی مام خەلیلە. ئەو بەردەوام لە ژورەكەی دادەنێشێت و بیر لە داھێنانی بە سوود دەكاتەوە. نموونەشی ئەو داھێنانەیە دوای ماوەیەك زۆر بیر كردنەوە دروستی كردووە و رۆژانە بە كاری دههێنێت.
مام خەلیل ئێستا تەمەنی 70 ساڵە و خەڵكی گوندی كنگربانی سەر بە قەزای كفریە، ئەو مامۆستای خانەنشینە. ئاواتیشی ئەوەیە دوای خۆی شقارتەكان پارێزراو بن. جا چ بنەماڵەكەی یان مۆزەخانەیەك بتوانن ئەو كارە بكەن.
لەم سەردەمە كە كەم كەس شقارتە بە كاری دههێنێت مام خەلیل نزیكەی 1500 جۆر شقارتەی لە ناو ماڵەكەیدا ھەیە كە ھی زیاتر لە 20 وڵات دەبن. ئەو لەگەڵ ھەر یەك لە وشقارتانە یادگاری خۆشی ھەیە.
رەنگە ئەمەش بە لای زۆر كەسەوە خولیایەكی سەیربێت، بەڵام مام خەلیل رووناكی ژیانی خۆی لە يادگارهكانى دهبينێت و ئامادە نیيە بە پارەیەكی زۆریش بیان گۆڕێتەوە.