داوا له حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كرێ دانبنێت داعش "قڕكردن" دژی پێكهاته ئاینیه‌كان كردوه
"مه‌سه‌له‌ی قڕكردن مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندیی به دادگاوه هه‌یه زیاتر له‌وه‌ی سیاسیی بێت"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی عموومی به‌ریتانیا له حكوومه‌ت ده‌كات ئه‌وه‌ی داعش به‌رامبه‌ر مه‌سیحیی و ئێزیدییه‌كان و پێكهاته ئایینه‌كانی دیكه‌ی كردوه به تاوانی "قڕكردن" دابنێت.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی عموومی به‌ریتانیا له‌وباره‌یه‌وه یاداشتێكی نا پابه‌ندی په‌سه‌ندكرد(له كۆی 650 ئه‌ندام، 278 ئه‌ندام ده‌نگیان بۆ یاداشته‌كه داوه).
توبیاس ئیلوود جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتی: "مه‌زه‌نده ده‌كه‌م قڕكردن روویداوه، به‌ڵام هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران گوتی مه‌سه‌له‌ی قڕكردن مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندیی به دادگاوه هه‌یه زیاتر له‌وه‌ی سیاسیی بێت".
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی عموومی (ئه‌وانه‌ی یاداشته‌كه‌یان په‌سه‌ندكردوه) كه سه‌ر به هه‌موو پارته‌كانن داوایان له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كرد له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی "تاوانه‌كانی" داعش بنێردرێنه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ره‌وانه‌كردنی هه‌ر كه‌یسێك بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی "جێبه‌جێناكرێت ته‌نها له ژێر سێبه‌ری ئه‌نجوومه‌نێكی یه‌كگرتوو نه‌بێت"، مه‌به‌ست لێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه.
روونیشیكرده‌وه: "باشتر وایه هاریكاریی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه گوایه ئه‌و تاوانانه‌ی تیاداكراوه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عێراق و سووریا.
توبیاس ئیلوود جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زياتر گوتی: "ده‌مه‌وێت سه‌رنجی ئه‌نجوومه‌ن(ئه‌نجوومه‌نی عموومی به‌ریتانیا) رابكێشم بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك هه‌وڵ هه‌بوون له 2014 بارودۆخی سووریا ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت، رووسیا و چین مافی ڤیتۆی به‌كارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه روونه‌دات".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "ئێمه پێشبینیی ده‌كه‌ین ئه‌وه ده‌كه‌ین سه‌رله‌نوێ ته‌گه‌ره بخرێته به‌رده‌م هه‌ر بڕیارێكی دیكه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
له ئازاری رابردوو جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: تاوانی كوشتن كه داعش رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) ده‌رهه‌ق به پێكهاته‌ی مه‌سیحیی و ئێزیدی و شیعه‌كانیش كردوویه‌تی ده‌گاته ئاستی تاوانی قڕكردن.
به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "قڕكردن" تاوانه، به‌ڵام به گوێره‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا لێدوانی جۆن كیری نا پابه‌نده له رووی یاساییه‌وه و واشنتن پابه‌ند ناكات رێوشوێنه‌كان له دژی ئه‌وانه‌ی له‌و تاوانانه‌وه تێوه‌گلاون بگرێته‌به‌ر.
AFP ، م.ح