موعه‌لييم: توركيا و هه‌ندێك وڵاتى ديكه هاوكارى تيرۆريستان ده‌كه‌ن
ئه‌م راگه‌يه‌ندراوه له كاتێكدايه، كه شه‌ڕى سووريا له زۆربه‌ى قۆڵه‌كانه‌وه ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه و دانووستانه‌كانى ئاشتيى له‌و وڵاته‌دا شكستيان هێناوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا وه‌ليد موعه‌لييم رايگه‌ياند، هێشتا وڵاتانێك هه‌ن، كه له ناوياندا توركياش هه‌يه، تيرۆريستان به چه‌كى پێشكه‌وتوو چه‌كدار ده‌كه‌ن و ره‌وانه‌ى سووريايان ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵه ره‌سمييه‌كانى راگه‌ياندنى سووريا له زارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا بڵاويانكرده‌وه، كه وڵاتانێك له ناويشياندا توركيا تيرۆريستان ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كه‌ن.
ئه‌م راگه‌يه‌ندراوه له كاتێكدايه، كه شه‌ڕى سووريا له زۆربه‌ى قۆڵه‌كانه‌وه ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه و دانووستانه‌كانى ئاشتيى له‌و وڵاته‌دا شكستيان هێناوه.
موعه‌لييم له ميانى پێشوازيكردنى له نێردراوى تايبه‌تى چين بۆ سووريا گوتى: گه‌ل و حكومه‌تى سووريا به‌رده‌وامن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و قه‌ڵاچۆكردنى ئه‌و گرووپ و ميليشيا تيرۆريستيانه‌ى كه توركيا و هه‌ندێك وڵاتى ديكه پشتيوانيان لێده‌كه‌ن و رێگه‌ى هاتنيان بۆ ناو سووريا ئاسانده‌كه‌ن.
گوتيشى: توركيا و هه‌ندێك وڵاتى ديكه چه‌ند به‌ره‌يه‌كيان بۆ پشتيوانيكردنى تيرۆريستان كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سووريا جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى به‌ده‌نگهاتنى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه و به پێويستى زانى وڵاتانى ناوچه‌كه رێز له بڕياره‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بگرن، كه تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر ده‌ركراوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز