له قاميشلۆ تۆپبارانى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ژيانى هاووڵاتيانى خستووه‌ته مهترسييهوه
به‌هۆی بۆردومانه‌كانى سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر هاووڵاتييانى دانيشتووى قاميشلۆ گرفتی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیيه‌كانی رۆژانه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره درووست بووه.
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بۆردومانه‌كانى سوپاى رژێمى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر هاووڵاتييانى دانيشتووى قاميشلۆ گرفتی ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیيه‌كانی رۆژانه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و شاره درووست بووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له شارى قاميشلۆ درووست بووه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ له نوێترين پێشهاتدا، يه‌كينه‌كان توانيان گه‌مارۆى سه‌ر هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د چڕتر بكه‌نه‌وه و رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان فڕۆكه‌خانه و مۆڵگه‌كانى ديكه‌ى رژێم كۆنترۆڵ بكه‌ن.
شه‌ڕوپێكدادانه‌كه دواى ئه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه كه ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان، كه ئه‌ركى پاراستنى ره‌وشى ئه‌منيى شاره كوردييه‌كانى له ئه‌ستۆيه له بازگهيهكدا ئۆتۆمبێلى ئه‌فسه‌رێكى سه‌ر به سوپاى سوريايان راگرتبوو به مه‌به‌ستى لێكۆڵينه‌وه و پشكينين.
ئه‌فسه‌رێكى هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان، به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، به هۆى پێكدادانه‌كانه‌وه دوو كارمه‌ندى ئاسايش شه‌هيد بوونه.
له‌و باره‌يه‌وه روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه پێكدادانه‌كان بوونه‌ته هۆى شه‌هيد بوونى سێ كارمه‌ندى ئاسايش و كوژرانى چوار سه‌ربازى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانى ئاسايش توانيويانه 20 سه‌ربازى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د به ديل بگرن.
تا ئێستا له‌و باره‌يه‌وه سوپاى سووريا هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانى دانيشتووى شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی تۆپبارانى هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، ناچار بوون به‌ره‌و شاره‌كانى عامودا و ده‌وروبه‌رى قاميشلۆ رهو بكه‌ن و ئاواره بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریيه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری قامشلۆ، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه، دانيشتووى گه‌ڕه‌كه‌كانی سیاحی و كۆرنیشن، هه‌ندێكیان روویان له ناوچه ئارامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره كردووه، هه‌ندێكیشیان به‌ته‌واوی ئه‌و شاره‌یان به‌جێ هێشتووه و روویان له شاری عامودا كردووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 40 سه‌ربازى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د خۆيان راده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له شارى قاميشلۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورد، ساڵح موسليم له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له مۆسكۆ ئه‌نجاميدا رايگه‌ياند، به هۆى پشتيوانييه‌كانى رووسياوه رژێمى ئه‌سه‌د وه‌رى به‌رز بووه‌ته‌وه و وا ده‌زانن هه‌موو شتێكيان پێده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه كه ناتوانن هه‌موو شتێك بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كوردستان 24 وه‌ك يه‌كه‌م كه‌ناڵى ميديايى و چاوى جيهان له‌سه‌ر رووداوه‌كانى قاميشلۆ ديمه‌نى رزگاركردنى ئه‌و زيندانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازانى رژێمى ئه‌سه‌د بوو، له ماوه‌ى حوكمى ئه‌سه‌ددا زيندانه‌كه ببوه ئادگارێكى ناخۆش لاى هاووڵاتييانى كورد له رۆژئاواى كوردستاندا.
پێشتر ژماره‌يه‌ك لايه‌نى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌سه‌د كورديان به پشتيوانيكردن له رژێمى ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌كرد.
يه‌په‌گه له رابردوودا هيچ جۆره بهريهككهوتنێكى چه‌كدارى له‌و جۆره‌ى له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا ئه‌نجام نه‌دابوو.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، به ده‌يان سه‌ربازى سه‌ر به سوپاى رژێم خۆيان راده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كردووه.
هێشتا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د كۆنترۆڵى فڕۆكه‌خانه‌ى شاره‌كه و چه‌ند ناوچهيهكيان له ده‌ستدايه، به‌ڵام ئاسايش و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل گه‌مارۆيان داوون و رێگه‌ى سه‌ره‌كى فڕۆكهخانهيان كۆنترۆڵكردووه.