یه‌كه‌م برینداری قامیشلۆ گه‌یشته باشووری كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، گه‌یشته باشووری كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ، چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ئه‌و برینداره، كچه شهڕڤانێكه و یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆیه.
ماوه‌ی سێ رۆژه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی نیسان/ ئه‌پریلی 2016، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری و هاوكارییه‌ك، بۆ رۆژئاوای كوردستان، بڕیاریدا نه‌خۆشخانه‌كانی باشووری كوردستان، بۆ وه‌رگرتنی بریندارانی شه‌ڕی قامیشلۆ، له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.