براى ئه‌و ژنه بريندارهى له قاميشلۆوه گه‌يه‌ندرايه زاخۆ سووپاسى بارزانى ده‌كات
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، رايگه‌ياند، رەوشی قامیشلۆ خراپە و لەوێ بریندار و شەھیدی زۆر ھەیە.
K24 – هه‌ولێر:
برای ئەو ژنه بريندارهى له قاميشلۆوه گه‌يه‌ندرايه شارى زاخۆ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و برينهى بكرێت كه له ئاكامى پێكدادان و په‌لامارى هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بريندار بوو بوو، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، رايگه‌ياند، رەوشی قامیشلۆ خراپە و لەوێ بریندار و شەھیدی زۆر ھەیە.
هه‌روه‌ها سوپاسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، كرد كه دەرگای ھەرێمی كوردستانی بەرووی بریندارەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووەتەوە و دەتواندرێت لە نەخۆشخانەكانی باشووری كوردستان چارەسەر وەربگرن.
ئه‌مڕۆ سێيه‌م رۆژى ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارييه بوو كه له نێوان يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان له لايه‌ك و هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له لايه‌كى ديكه‌وه روويدا.
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، به هۆى گوێنه‌دانى هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د به رێنماييه ئه‌منييه‌كانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ئاسايشى رۆژئاوا پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا هاتبووه ئاراوه.
به‌و هۆيه‌وه يه‌كينه‌كان و ئاسايش هێرشيان كرده سه‌ر زيندانى قاميشلۆ و توانيان زيندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و به ده‌يان كارمه‌ند و سه‌ربازى سوپاى ئه‌سه‌د ناچار بوون خۆيان راده‌ستى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى قاميشلۆ و ريش سپيان داوايهكيان ئاراسته‌ى لايه‌نه‌كان كرد و له وه‌ڵامى ئه‌و داواكارييهدا، يه‌كينه‌كان و سه‌رۆكايه‌تى ئاسايشى رۆژئاواى كوردستان بڕيارياندا ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن.
یه‌كه‌م برینداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆ، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشته باشووری كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی زاخۆ، خرايه ژێر چاره‌سه‌رى پزيشكييه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی نیسان/ ئه‌پریلی 2016، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری و هاوكارییه‌ك، بۆ رۆژئاوای كوردستان، بڕیاریدا نه‌خۆشخانه‌كانی باشووری كوردستان، بۆ وه‌رگرتنی بریندارانی شه‌ڕی قامیشلۆ، له ئاماده‌باشیدا ده‌بن.