بۆردومانى سوپاى ئه‌سه‌د گيانله‌ده‌ستدانى 13 كه‌سى لێكهوتهوه
روانگه‌ى سووريا بۆ مافى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ئاكامى بۆردومانى هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى دۆماى خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شق 13 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه.
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ئاكامى بۆردومانى هێزه‌كانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى دۆماى خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شق 13 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه.
روانگه‌كه له راگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانى سوپاى رژێم به چڕى ده‌ستيان به بۆردومانكردنى شارۆچكه‌ى دۆما كردووه.
تا ئێستا زيانى گيانى بۆردومانه‌كانى ئه‌مڕۆى سوپاى سووريا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق نه‌زانراوه.
روانگه‌ى سووريا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، 22 كه‌سى ديكه له ئاكامى بۆردومانه‌كاندا بريندار بوونه.
ئه‌و بۆردومانانه دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ناسراو به داعش، بڵاويكرده‌وه، فڕۆكهوانێكى سه‌ربازى رژێمى سووريايى ده‌ستگيركردووه، دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له ئاسمانى ناوچه‌يه‌كى خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شق تێكشكاوه.
ئاژانسى ئه‌عماقى هه‌واڵيى، كه سه‌ر به داعشه بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌وانه‌كه ناوى عه‌زام عيده و خه‌ڵكى شارى حهممايه.
ئه‌عماق ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش فڕۆكه‌كه‌يان پێكاوه، فڕۆكه‌وانه‌كه ناچار بووه به په‌ڕه‌شووت خۆى هه‌ڵبدات و به سه‌لامه‌تى گه‌يشتووه‌ته سه‌ر زه‌وى.
ئه‌عماق ڤيديۆيهكيشى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێيدا پارچه‌ى تێكشكاوى فڕۆكه‌كه ده‌بينرێت و ژماره‌يه‌ك چه‌كداريش باس له به‌دواداگه‌ڕانى فڕۆكه‌وانه‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
تا ئێستا راستى و درووستى ئه‌و گرته ڤيديۆيه پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه، كه داعش بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌وه پارچه‌ى فڕۆكه تێكشكاوهكهى سووريايه.
ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌كه له نزيك ناوچه‌ى گردى دكوهى نزيك له بير قهسيب له ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ديمه‌شق تێكشكا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسيا ناسراو به ئينتهرفاكس بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌يه سه‌ر به هێزى ئاسمانى سووريايه و سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوورياش رايگه‌ياندووه، فڕۆكه‌كه به هۆى هه‌ڵه‌ى ته‌كنيكييه‌وه تێكشكاوه.
زانراوه فڕۆكه‌كه له جۆرى مێگ 23ى درووستكراوى رووسيايه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌كدارانى داعش ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى سووريايان خستووه‌ته خواره‌وه. كه دواترينيان له ئاسمانى فڕۆكه‌خانه‌ى زوميرى سه‌ربازى نزيك له ديمه‌شق بووه و يه‌كێكى ديكه‌شيان له پارێزگاى سوه‌يدا بووه، به‌ڵام فڕۆكهوانهكانى به سه‌لامه‌تى رزگاريان بووه به هۆى ئه‌وه‌ى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێم خۆيان خستبووه خواره‌وه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى سووريا له كاتێكدايه كه پرۆسه‌ى دانووستانى ئاشتيى نێوان به‌رهه‌ڵستكاران و رژێمى ئه‌سه‌د له جنێڤ راگيراوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ