به ‌فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایاب

بۆ سێیه‌مینجاره‌ به‌ نازناوی خوله‌كه‌ شاد ده‌بێت

كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی ئاشكرا بوو كه‌ تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك به‌ سێیه‌مین ناسناوی خوله‌كه‌ ئاشنا بوو و به‌ فه‌رمی بووه‌ پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016.

یانه‌ی هه‌ولێر به‌ بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه‌ كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 11 خاڵ و به‌ جیاوازی 2 خاڵ به‌ پێش یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و نازناوی خوله‌كه‌ی برده‌وه‌.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ ساڵی 1968 دامه‌زراوه‌ و پێشتریش له‌ وه‌رزه‌كانی (2009 ـ 2010) و (2011 ـ 2012) بۆته‌ پاڵه‌وان.

ئاماره‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ بریتییه‌ له‌ 18 یاری، 7 بردنه‌وه‌، 10 یه‌كسانبوون.