ئێنریكی چاوی بڕیوه‌ته گواستنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی پێته‌ر شمایكل
بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی تیر شتینگنی دیاریی كردووه
میدیاكانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌رده‌وام باس له ڕۆیشتنی تیر شتینگنی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و گۆڵپارێزه ڕیزه‌كانی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت و ناوی ئه‌و گۆڵپارێزه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: ئێنریكی شوێنگره‌وه‌ی تیر شتینگنی دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌ویش كوڕه‌كه‌ی پێته‌ر شمایكلی گۆڵپارێزی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتده كه ناوی (كاسپه‌ر شمایكڵ)ـه و له یانه‌ی لیسته‌ر سیتییه و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه له نزیكردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌ر لیگ.
رۆژنامه‌ی Guardianـی بریتانیایش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا ڕاداره‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كاسپه‌ر شمایكلی گۆڵپارێزی لیسته‌ر سیتی ڕاسپاردووه.
كاسپه‌ر شمایكل، ته‌مه‌نی 29 ساڵه، له ئێستا هاوشێوه‌ی باوكی بۆ ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی دانیمارك بانگهێشت كراوه، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه پێگه‌یشتووه، له 2011ـیش به فه‌رمی له یانه‌ی لیدزیونایتده‌وه بۆ ڕیزه‌كانی لیسته‌ر سیت گواستراوه‌ته‌وه.