4 یانه‌ی ئینگلیزی له‌سه‌ر كڕینی ئه‌م یاریزانه شه‌ڕیانه
تۆتنهام نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه
چه‌ندان یانه‌ی ئینگلیزی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كڕینی یاریزانێكی یانه‌ی لیۆنی فه‌ره‌نسا چڕ كردۆته‌وه، دیاترینیان یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، لیڤه‌رپوول، تۆتنهام و ئیڤهرتۆنه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Mirrorـی بریتانیا، ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه ئه‌م وه‌رزه 18 گۆڵی له خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا تۆمار كردووه و له دوای زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له ریزبه‌ندی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
یانه‌ی تۆتنهام كه بۆ وه‌رزی داهاتوو له گه‌یشتنی به چامپیۆنز لیگ به ته‌واوه‌تی نزیكبۆته‌وه ده‌یه‌وێت به كڕنی لاكازێتی هێرشبه‌ری لیۆن خۆی به‌هێز بكات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتریش هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، لیڤه‌رپوول و ئیڤه‌رتۆن هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه خستبووه گه‌ڕ، به‌ڵام له كڕینی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.