سێكوچكه‌كه‌ی بارسێلۆنا ریكۆردێكی تۆقێنه‌ریان تۆمار كردووه
ئه‌م وه‌رزه 122 گۆڵیان تۆمار كردووه
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا له دوو یاریی رابردوویان له لالیگا له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی دیپۆرتیڤۆ و خیخۆن كه به هه‌ردوو یارییه‌كه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان 14 گۆڵیان تۆمار كرد و 12 گۆڵیش له كۆی ئه‌و گۆڵانه له لایه‌ن سیكۆچكهكهی بارسا (مێسی، سوارێز و نێیمار) تۆمار كران، سوارێزیش به 8 گۆڵ و دوو سووپه‌ر هاتریكی یه‌ك له دوای یه‌ك پشكی شێری له گۆڵهكان به‌ركه‌وت و به 34 گۆڵیش لوتكه‌ی گۆڵكارانی له كریستیانۆ وه‌رگرته‌وه و به جیاوازی 3 گۆڵیش پێشی كه‌وته‌وه.
سێكوچكه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا كه به MSN ناسراون ئه‌م وه‌رزه له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 122 گۆڵیان تۆمار كردووه.
لیۆنێل مێسی له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان ئه‌م وه‌رزه 40 گۆڵی تۆمار كردووه، سوارێزیش خاوه‌نی 53 گۆڵ و نێیماریش 29 گۆڵی هه‌یه.