سزایه‌كه‌ی ڤاردی قورس‌تر كرا
به‌شداریی یاریی داهاتوویش ناكات
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلاند، سزایه‌كه‌ی جه‌یمی ڤاردی، هێرشبه‌ری به‌توانای یانه‌ی لیسته‌ر سیتی بۆ یارییه‌كه‌ی دیكه‌یش دریژ كرایه‌وه.
ڤاردی هه‌فته‌ی ڕابردوو له یاریی نێوان لیسته‌ر سیتی و وێستهام دوای ئه‌وه‌ی كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه، كاردانه‌وه‌ی توندی نواند و هێرشی كرده سه‌ر ناوبژیوانی یارییه‌كه.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی Guardianـی بریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی لیسته‌ر سیتی له یاریی رابردوویان به‌رانبه‌ر سوانزی سیتی به‌هۆكار سووره‌كه‌وه ڕاگیرا بوو، هه‌ڵبه‌ت بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌شی ناتوانێت بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان گه‌شتی شاری مانچێسته‌ر بكات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ به‌ڕێوه بچێت و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و یاریزانه به 10 هه‌زار پاوه‌ندیش سزا دراوه.
جه‌یمی ڤاردی ئه‌م وه‌رزه به یه‌كێك له ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كانی پرێمه‌ر لیگ وه‌سف ده‌كرێت و له ئێستادا به 24 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه و یانه‌كه‌شی له 3 یاریی داهاتوو ته‌نیا پێویستی به یه‌ك بردنه‌وه‌ی دیكه‌یه تا به فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا ببێته پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ.