ژماره‌ی شه‌ڕكه‌رانی بیانی ئه‌وانه‌ی بۆ چوونه پاڵ داعش دێنه عێراق و سووریا كه‌مبووه‌ته‌وه
"ژماره‌كه بۆ 200 كه‌مبووه‌ته‌وه له مانگێكدا"
K24 – هه‌ولێر
جه‌نه‌رالێك له سوپای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند: ژماره‌ی شه‌ڕكه‌رانی بیانی ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته عێراق و سووریا له میانه‌ی ساڵی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
جه‌نه‌رال پیته‌ر گریستین بۆ رۆژنامه‌نووسانی پێنتاگۆن لێدوانی‌دا و گوتی: كاتێك ساڵی پار گه‌یشتووه‌ته عێراق مانگانه 1500 بۆ 2000 شه‌ڕكه‌ری بیانی ده‌هاتنه پاڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش).
جه‌نه‌رال پیته‌ر گریستین زیاتر گوتی: "به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌وه‌ته‌ی ساڵێكه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوژمنه ده‌كه‌ین، خه‌مڵاندنه‌كانیشمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌كه بۆ 200 كه‌مبووه‌ته‌وه له مانگێكدا، له راستیدا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له ژماره‌ی جیابووه‌كان له‌و شه‌ڕكه‌رانه ده‌بینین".
ئه‌و جه‌نه‌راله ئه‌مریكییه گوتیشی: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه بریتییه له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر جومگه‌كانی ئه‌مباركردنی پاره و پوولی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش).
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هاوپه‌یمانێتییه‌كه نزیكه‌ی 20 بۆردومانی ئاسمانی ئه‌نجامداوه بووه‌ته هۆی له‌نابردنی پاره‌وپوول به به‌های 800 ملیۆن دۆلار و زۆربه‌ی ئه‌و پاره و پووله‌ش له ناو خانووه‌كان شاردرابوونه‌وه.
زیاتر گوتی: "له‌ناوچوونی وره‌كانیان و بێ تواناییان له پێدانی پاره‌وپوول و بێ تواناییان له‌سه‌ر شه‌ڕكردن ده‌بینین"، ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌روه‌ها ئێمه ده‌یانبینین(چه‌كداره بیانییه‌كان) هه‌وڵده‌ده‌ن له داعش جیاببنه‌وه".
جه‌نه‌رال گریستین ره‌تیكرده‌وه خه‌مڵاندن بۆ ژماره‌ی شه‌ڕكه‌رانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی (داعش) بكات.
له ئابی 2014 ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌ك ده‌كات له دژی رێكخراوه‌كه(داعش) له عێراق و سووریا.
سه‌رچاوه: afp ئا: م.ح