خامه‌نه‌ئی: ئه‌مریكا به كردار ترس له ئێران بڵاوده‌كاته‌وه تا كه‌س كارمان له‌گه‌ڵ نه‌كات
" ئه‌مریكا له‌سه‌ر كاغه‌ز رێگای به بانكه بیانییه‌كان داوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن"
K24 – هه‌ولێر
عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند: له‌سه‌ر كاغه‌ز ئه‌مریكا رێگای به بانكه بیانییه‌كان داوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن، به‌ڵام به كردار ترس له ئێران بڵاوده‌كاته‌وه تا كه‌س كارمان له‌گه‌ڵ نه‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمیی خامه‌نه‌ئی، رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئێران گوتی: "بۆ ترساندنی وه‌به‌رهێنانه بیانییه‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان له ئێران، به‌رپرسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سیستمی سزاكان هێشتا ماون".
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و هێزه جیهانییه‌كان رێگا به سووككردنی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌دات، له به‌رامبه‌ردا تاران پڕۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه.
له كاتێكی پێشتردا ئێران داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردبوو بۆ لابردنی ته‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م كاری كه‌رتی بانكی، هه‌وڵی زیاتر بدات.
ئا: م.ح