كوردێك ڕووبه‌ڕووی نێیمار ده‌بێته‌وه
بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق كراوه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوای 20 ڕۆژ وڵامی داواكارییه‌كه‌یان درایه‌وه كه ئاراسته‌ی یانه‌ی گراشۆپه‌رزی سویسرایان كرد بوو تا ڕێگه‌ی به‌شداریكردنی شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی یانه‌كه بده‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له ئۆلمپیادی ڕیۆ دی جانیێرۆ بكات.
یانەی گراشۆپەرزی سوێسڕا، بە فەرمی ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی شێرکۆ کەریم یاریزانی پیشەگەری کوردی یانەکە دا لەگەڵ هەلبژاردەی عێڕاق لە ئۆلمپیادی بڕزایل بەشدار بێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاو كرده‌وه.
(عەبدولغەنی شەهد) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆلمپی عێڕاق، پیش‌تر ته‌نیا له پێناو بینینی شێرکۆ كه‌ریم سه‌ردانی یانەی گراشۆپەرزی كردووه كه یانه‌كه لە خولی پلە نایابەکانی سویسڕا یاری دەکات، هه‌ر ئه‌وكات ڕایگه‌یاند كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی شێركۆ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلمپی عێراق بكات، دواتریش له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بوو.
شێرکۆ کەریم، تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی کەرکووکە، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی كه‌ركووك پێگه‌یشت، دواتریش بانگهێشتی ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی عێراقیش كرا، پاشان له ته‌مه‌نی 17 ساڵی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شورته‌ی عێراق كرد، له وه‌رزی 2012 ـ 2013 به شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی زاخۆ گواسترایه‌وه، له 2015 به فه‌رمی په‌یوه‌ندی بۆ خولی نایابی سویسرا كرد و له یانه‌ی گراشۆپەرزی ئه‌و وڵاته گیرسایه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا كۆتایی ساڵی 2018ـه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئۆلمپیادی ڕیۆ دی جانیێرۆ كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی (برازیل، دانیمار، باشووری ئه‌فه‌ریقا) یاریی ده‌كات. یه‌كه‌مین یاریی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له ئۆلمپیاد له رۆژی پێنجشه‌ممه 4/8ـی ئه‌مساڵ له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی دانیمار ده‌بێت.